دادگاییکردنی ڕۆژنامەنووس دورکێت سورن دواخرا
دانیشتنی دادگا بۆ کەیسی ڕۆژنامەنووس دورکێت سورن بۆ ١٣ی کانوونی یەکەم دواخرا.
ئامەد
ڕۆژنامەنووس دورکێت سورن بەتۆمەتی "بە ویستی خۆی یارمەتیدان و پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخراو" لە پۆستەکانی تویتەرەکەی و دابەشکردنی ڕۆژنامەی "ئۆزگور گۆندێم و ئازادیا وەڵات" تۆمەتبار کراوە، حەوتەمین دانیشتنی کەیسی دورکێت سورن لە ١١یەمین دادگای باڵای تاوانەکانی ئامەد بەڕێوەچوو، پارێزەرانی دورکێت سوورن ڕەسوڵ تەیمور و یوسف ئەردۆغان ئامادەبوون لە دانیشتنەکەدا.
کەیسەکە دواخرا
داواکاری گشتی دەیویست چەند کێشەی ناو فایلەکە تەواو بکرێت، هەروەها شاندەکەی دادگا بڕیاریان دا چاوەڕێی ڕاپۆرتەکەی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ئامەد بکەن و دانیشتنیان بۆ ١٣ی کانوونی یەکەم دواخست.
CFWIJ: ئێمە نیگەرانین
کۆمسیۆنی ژنان "CFWIJ" پێش دانیشتنی کەیسی دورکێت سوورن چاودێری دادگاییکردن و توندوتیژی دژ بە ژنانی ڕۆژنامەنووس کرد و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی: "نیگەرانیمان هەیە سەبارەت بە گێچەڵکردنی ژنانی ڕۆژنامەنووس ئێمە چاوەڕێی ئەوەین کە رۆژنامەنوس دورکێت سورن ئازاد بکرێت".