چالاکوانێکی تونسی: توندوتیژی ئاسایی دەبێتەوەو لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان بڵاودەکرێتەوە

ڕەحمە فالحی، چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی تونس، ناڕەزایی خۆی لە بڵاوبوونەوەی وێنەی توندوتیژی دژی ژنان دەربڕی و وتی: ئاسایکردنەوەی ڕووداوە توندوتیژییەکان لە تۆڕی کۆمەلایەتییەکان ڕەتدەکەینەوە.

ئیخلاس حەمرونی

 

 تونس – ئەو ڤیدیۆیانەی لە پلاتفۆرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە، توندوتیژی دژی ژنان نیشان دەدەن، توندوتیژی ئاسایی دەکەنەوە و هانی بەردەوامبوونی دەدەن.

 

لەم دواییانەدا گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تونس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە کە تێیدا پیاوێک لە ژنێک دەدات، ڕەحمە فالحی، چالاکوانی مەدەنی لە شاری قەسرین ڕایگەیاند، تەنها دەتوانرێت وەک گرتەیەکی "دڕندە" پێناسە بکرێت کە تێیدا "پیاوێکی نەخۆش کە چێژ لە ئەشکەنجەدانی هاوژینەکەی وەردەگرێت لە ڤیدیۆکەدا، کە بە هەزاران بینەری هەبووە، ئەم دەستدرێژیکارە شانازی بەوە دەکات کە گرتەکەی بینەری هەیە.

 

'وێنەی توندوتیژی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاودەکرێنەوە'

ڕەحمە فالحی، چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی ناڕەزایی توندی دەربڕی لەسەر بڵاوکردنەوەی ئەو وێنانەی کە نیشان دەدەن ژنان تووشی توندوتیژی دەبن وتی: ئەم جۆرە بارودۆخە بووەتە هۆی شەرمەزارکردنی کۆمەڵەکانی ژنان، ئەم کۆمەڵەیە کە بە خێرایی هەنگاویان ناوە بۆ لێپرسینەوە لە بکوژەکان، هەمیشە لە پێشەنگی داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان و پێشەنگایەتیکردن بوون لە بەرامبەر توندوتیژیدا، پیاوان هاندەدرێن بەردەوام بن لە توندوتیژی.

 

'ئێمە ئاساییکردنەوەی ڕووداوە توندوتیژییەکان ڕەتدەکەینەوە'

ڕەحمە فالحی سەرنجی ڕاکێشا بۆ هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی ڕووداوە توندوتیژییەکان لە کۆمەڵگەدا هەروەها ڕۆڵی کۆمەڵەی گەشەپێدانی ژنانی گوندنشین لە پاراستنی مافەکانی ژنان وتی: زیادبوونی توندوتیژی پیاوان بەرامبەر بە ژنان و سزا نەدانی بکوژەکان بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی توندوتیژی، کۆمەڵەکەمان بە توندی ئیدانەی ئەم کردەوە توندوتیژی و ڕووداوانە دەکات کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەبێتەوە، ئاساییکردنەوەی ڕووداوە توندوتیژەکان لە ژینگەی گشتی و ئەلیکترۆنیدا ڕەتدەکەنەوە. ئێمە دەمانەوێت پاراستنی مافەکانی ژنان مسۆگەر ببێت، هەروەها یاسا و ڕێساکان جێبەجێ بکرێن و بکوژان سزا بدرێن، داوا لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکەین ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڕووداوە توندوتیژییەکان بکەن و هەموو جۆرە توندوتیژییەک لە دژی ژنان ڕەت بکەنەوە.