چالاکوانێکی مافی مرۆڤ: ژنانی تونس لە چوارچێوەی زانکۆکاندا سەلامەتی و پشتیوانییان نییە

تەڤگەری خوێندکاری لە تونس پێش هەموو تەڤگەرەکانی دیکەی خەباتی ئازادیە، چ لە ئەفریقا یان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کاتێک ژنان ڕەتیانکردەوە مافە سیاسییەکانی خۆیان بگۆڕنەوە بۆ مافە کۆمەڵایەتییەکان. تەڤگەری ژنان و خوێندکاری بەهێز و چالاک مایەوە.

زهور مەشرقی

 

تونس-لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردووەوە زانکۆکانی تونس هەوڵیان داوە ببنە شوێنی ڕاستەقینە بۆ چاندنی بەهاکانی یەکسانی و ئازادی. ئەوان سەرکەوتوو بوون لە دامەزراندنی چوارچێوەیەکی بنەڕەتی کە بەشداری کردبێت لە بڵاوکردنەوەی چەمکەکانی دادپەروەری و ڕزگاربوون لە نەزانی و دواکەوتوویی. لەم چوارچێوەیەدا تەڤگەری خوێندکاری ڕۆڵێکی سەرەکی بینیوە، ئەمەش لە سایەی بەهێزی و یەکگرتوویی و باوەڕی قووڵی بە مافی مرۆڤ و پرسی ژنان.

 

فێمینیزم پێکهاتەیەکی بەرچاوی تەڤگەری خوێندکاری بوو. لە سەرەتای دامەزراندنیەوە، نوێنەرایەتی هێزێکی بزوێنەری دەکرد، کە ڕژێمی پێشووی سەرۆکایەتی لە تونس پشتی پێبەستبوو، بەتایبەتی لە جێبەجێکردنی خوێندنی ژنانی گەنج، پاڵنانی خوێندنی بێبەرامبەر و فراوانکردنی تۆڕی خوێندنگەکان، بەتایبەتی لە ناوچە گوندنشینەکان.

 

تەڤگەری ژنان کە لە ساڵی ١٩٥٠ لە تونس وەک بەشێک لە تەڤگەری نەتەوەیی دەستی پێکردووە، وەک دەنگێکی کاریگەر لە سیاسەتی گشتی دەوڵەتی مۆدێرن دا ماوەتەوە، ڕۆڵێکی گەورەی بینیوە لە داڕشتنی نەوەیەکی ژنانی ئاگادار لە بەهاکانی ئازادی و کەرامەت و دیموکراتی و ڕەتکردنەوەی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و هەڵاواردن.

 

لەگەڵ سەرهەڵدانی شۆڕشی تونس لە ساڵی ٢٠١١، تەڤگەری فێرخوازی ژن زەبری زیاتری بەدەستهێنا، زیاتر لە زانکۆ و دیمەنی کۆمەڵایەتیدا ئامادە بوو، پەروەردەی نەوەیەکی نوێی خوێندکاری ژنی گەنجە کە باوەڕیان بە مافەکانیان هەیە و خەباتی بۆ دەکات. ئەم نەوەیە، وەک ڕەحمە لەسود چالاکوان و لێکۆڵەری مافی مرۆڤ باسی دەکات، "بەشێوەیەکی جیاواز تێکۆشان و بەرخۆدان دەکات، دوور لە تێڕوانینەکانی پێشوو کە چیتر لەگەڵ خواستەکانی ژنان و ژنانی گەنجی ئەمڕۆدا هاوتەریب نین، لەبەر ڕۆشنایی گۆڕانکارییە تەکنەلۆژییەکان و جیهانگیری".

 

ئەو سەرنجی بۆ ئەو ڕاستییە ڕاکێشا کە توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەز چیتر دیاردەیەکی گۆشەگیر نییە بۆ زانکۆکان، بەڵکو ڕاستییەکی بەرجەستەیە کە هۆکاری پێکهاتەیی و هۆکارەکانی پەیوەست بە کولتوری کۆمەڵایەتییەوە هەیە. "کاتێک دەڵێین زانکۆکانی تونس شوێنی سەلامەت نین، مەبەستمان ئەوە نییە دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا بخەینە ناو بەندەرەکەوە. تەواو پێچەوانەکەیەتی. ئێمە زانکۆکان بە شوێنی زانست و بیرکردنەوەی ڕۆشنگەر دەزانین، شوێنێک کە پێویستە کەرامەتی خوێندکاران بپارێزێت، بەتایبەتی خوێندکاری ژنی گەنج، سەلامەتی پشتیوانی دەروونی و دامەزراوەیی و یاسایییان بۆ دابین بکات".

 

ڕەحمە لەسود جەختی لەوە کردەوە کە زانکۆ دەبێت شوێنێک بێت کە پشتیوانی لە ئازادی و مافەکانی ژنان بکات، ئاماژەی بەوەشکرد، ژنانی گەنج لە زانکۆ لە پرۆسەی فێربوون و ئاگاداربووندان لە ماف و بەرپرسیارێتیەکانیان، یەکێتی گشتی خوێندکارانی تونس ساڵانێکە ڕۆڵی هەبووە لە جێگیرکردنی گرنگی ژیان لە ژینگەیەکی ئازاد و هاوسەنگدا کە گەرەنتی سەلامەتی و ئازادی بۆ ژنانی تونس بە گشتی بکات، هەروەها لە ڕێگەی وتارەکانییەوە، چ لە ناوەوە و چ لە دەرەوەی کامپەکانی زانکۆکان، هەوڵدەدات دۆسی دیموکرا٥ی و سۆسیالیزم بەرەوپێش ببات، هەروەها سەرکەوتوو بووە لە دروستکردنی ئەو چوارچێوەیە لە چوارچێوەی دیوارەکانی زانکۆدا.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، تەڤگەری خوێندکاری لە تونس لەلایەن ژنانی گەنجەوە پێشەنگایەتی دەکرێت کە باوەڕیان بە دۆسی ڕزگاری و ئازادی هەیە، پێشەنگایەتی خەبات و بەرخۆدانیان کردووە بۆ ئەو ئامانجانەی کە مافەکانی ژنان بەرەوپێش دەبەن. ناوبراو ئاماژەی بە بەشداریکردنی تەڤگەرەکە کرد لە بۆنە جۆراوجۆرەکانی پەیوەست بە ژنان، هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان و پێدانی ڕێنمایی، وەک هەڵمەتی نێودەوڵەتی ١٦ ڕۆژە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ڕۆژی جیهانی داکۆکی لە مافەکانی ژنان و ڕۆژی نیشتمانیی تونس. ئەمەش بە ئاهەنگگێڕان یان بیرخستنەوە بەدەست دێت، بەزۆری دۆخەکە پێویستی بە وردبینی و سەرنجدان هەیە، بۆ پێویستی چاکسازی و خۆگونجاندن.

 

"شوێنی ئازاد بۆ کارلێککردن بۆ ئەوەی قوربانی نەبین"

ڕەحمە لەسود ڕوونیشیکردەوە، یەکێتی خوێندکاران و پێکهاتە یاساییەکانی تر بەشێکی دانەبڕاویان لە زانکۆ پێکهێناوە، ڕۆڵیان هەیە لە هۆشیارکردنەوە و پەروەردەکردن، بەتایبەتی کە هەندێکجار کەمی زانیاری لەسەر مافەکان هەیە. ئەمەش لە ڕێگەی سیمیناری ئەکادیمی کراوە، هەڵمەتی هۆشیاری و یاسایی بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆسیانەی کە ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە بەدەست دێت، زانکۆکە دەبێت شوێنی لایەنگری بێت نەک شوێنی بێلایەن بێت کە تەنها بۆ وەرگرتنی خوێندن تەرخان بکرێت. بەڵکو پێویستە شوێنی ئازاد بێت کە خوێندکارە ژنەکەنجەکان بتوانن کارلێک بکەن بۆ ئەوەی نەبنە قوربانی.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەوڵدەدەین شوێنی هۆشیارکردنەوە دروستبکەین، چونکە بەباشی ئاگاداری گرنگییەکەین. هەر بۆیەش وەک یەکێتییەکی خوێندکاران هەوڵدەدەین ئەو ڕۆڵە بەجێبهێنین. هەندێکجار، ترسمان هەیە ڕێگریمان لێبکرێت لە جێبەجێکردنی ئەرکە یاساییەکانمان، سەرەڕای ڕەتکردنەوەی ئێمە بۆ ئەوەی زانکۆکە ببێتە شوێنی زانست تەنها. ئەوە ئەو ڕۆڵە نییە کە بۆی دیاریکراوە. هەندێکجار، هۆشیارکردنەوە لەنێو ژنانی گەنجدا بۆ ئەوەی نەبنە قوربانی توندوتیژی و هەراسانکردن و تووشی کۆیلایەتی و چەوساندنەوە نەبن باشترە لەوەی زانیاری بدرێت کە هەندێکجار لە ئینتەرنێتدا بدۆزرێتەوە”.

 

ڕەحمە لەسود دووپاتی کردەوە کە ئەو زانکۆیە بووەتە شوێنی هەراسانکردنی ئەکادیمی و ڕەشبگیریش هەروەک چۆن باسی دەکات، هەروەها بۆ چەوساندنەوەی لاوازی هەندێک لە ژنانی گەنج لە بەدەستهێنانی ئەنجامی نایاب، "سکاڵای ئەو خوێندکارە ژنە گەنجانەمان پێگەیشتووە کە بوونەتە قوربانی ڕەشبگیری لەلایەن پرۆفیسۆر و کارگێڕەکانەوە کە بژاردەیان پێداون لەنێوان بەدیهێنانی ئارەزووەکانیان یان شکستهێنان، ئەمانە کردەوەی تاکەکەسین، بەڵام مەترسیدارن و

ناهێڵن شوێنی زانکۆ سەلامەت و ئازاد بێت، لێرەدایە کە ڕۆڵی ئێمە دێتە پێشەوە بۆ بەرگریکردن لێیان بەبێ ترس، لەم بارودۆخانەدا هەوڵدەدەین پارێزگاری ماددی و ئەخلاقییان بۆ دابین بکەین، بۆ ئەوەی هەراسان نەکرێن و دەرنەکرێن”.

 

زانکۆکان شوێنی زانست نین، بەڵکو شوێنی هۆشیارین

بۆ پشتیوانی لە خوێندکاران و هاندانی ئەوان بۆ قسەکردن و شکاندنی بەربەستی ترس و دوودڵی، ڕەحمە لەسود ڕایگەیاند کە یەکێتی خوێندکاران وەک ڕێکخراوێکی خوێندکاری بەردەوام دەبن لە کارکردن بۆ پاراستنیان لە هەموو جۆرە چەوساندنەوەیەک و گۆشەگیری و توندوتیژی. تەنها دەبێت ڕاپۆرتی بدەن بۆ ئەوەی زانکۆی تونس بتوانێت شوێنی ئازاد و سەلامەت بێت کە پشتیوانی ئازادی و مافەکان بکات. ئەو چالاکییەکانی ڕێکخراوەکەی بەبیرهێنایەوە بۆ تیشک خستنەسەر پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە خوێندکاران، یەکێک لەوانە ڕێکخستنی ناڕەزایەتی بوو بۆ پشتیوانیکردن لە خوێندکارێک کە هەراسان کرابوو. بەهۆی فشارەوە کارگێڕی تۆمەتبار لە کارەکەی دوورخرایەوە و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی تر.

 

ئەو ترسی خۆی دەربڕی لەوەی زانکۆکە گۆشەگیر بکرێت و بکرێتە شوێنێک کە تەنها بۆ زانست تەرخان بکرێت، ئەمەش پێچەوانەی ڕۆڵی پەروەردەیی و هۆشیارکردنەوەی زانکۆیە. هەروەها ترسی خۆی دەربڕی لە هەراسانکردنی خوێندکارانی ژنی گەنج لە ئەنجامی ئازادی و ڕەتکردنەوەی توندوتیژی و بیرکردنەوەی کۆنەپەرستانە و ڕەشبینانە.

 

ئەو چالاکوانە جەختی لە ئاساییکردنەوەی هەراسانکردن و سەرکوتکردنی ئازادییەکانی ناو کامپی زانکۆکان کردووەتەوە لەلایەن پیاوانەوە، ئاماژەی بە پێویستی ڕێکخراوەکانی ژنان و مافی مرۆڤ و ناوامدی کرێکارییەکان کرد بۆ ئەوەی زانکۆکان بکەنە پانتاییەکی ناوازە و بەهێز و ئازاد کە دۆسی ئازادییە گشتی و تاکەکەسییەکان و دیموکراتی بپارێزێت، کە بۆ ئەمەش ژنانی تونس گیانیان بەخت کردووە و باجەکەیان داوە. هانی ژنانی دا کە بەشداری بەرگری لە ئازادی و مافەکان بکەن، چونکە زۆرینەی خوێندکاران پێکدەهێنن و کارلێککارترین و کاریگەرترینن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای کەموکوڕی و سەختییەکان، زانکۆی تونس وەک پانتاییەک دەمێنێتەوە کە بەرگری لە ئازادی و یەکسانی ڕەگەزی تەواو و کاریگەر و دادپەروەری دەکات، درێژە بە پەیامی ڕۆشنگەری و خەباتی ڕزگاریخوازانە دەدات کە لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا دەستیپێکردووە بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێک کە ئەو بەهایانە بپارێزێت و گەرەنتی بکات.