چالاکوانانی تونس: بارودۆخی زیندانەکانی تونس کارەساتبارە

چالاکوانانی مافی مرۆڤ دۆخی زیندانەکانی تونس بە «خراپ» وەسف دەکەن، بەڵام دەڵێن لە سەرەتای هاوینی ڕابردووەوە دۆخەکە بە شێوەیەکی بێ‌وێنە خراپتر بووە و ٣٠ حاڵەتی مردن تۆمار کراوە.

تونس- بەهۆی ڕەوتی دەرکردنی فەرمانی دەستبەسەرکردن تەنانەت لە قۆناغی دەستبەسەرکردنی پێش دادگاییکردندا، کاتێک تۆمەتبار یان گومانلێکراوەکان دەتوانرێت لەکاتی ئازادیدا دادگایی بکرێن، قەرەباڵغی لە زیندانەکاندا زیادیکردووە، ئەمەش بەهۆی وێرانبوونی ژێرخانی و کێشە پێکهاتەییەکانەوە، لەوانە بودجەی زیندانەکان، کاریگەری بارودۆخی کەشوهەوا، پچڕانی کارەبا و ئاو، هەروەها نەبوونی تەندروستی کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدان بەگوێرەی کۆمەڵەی تونس بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ.

 

لەم چوارچێوەیەدا، نەجات زموری، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی تونس بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ، ڕایگەیاند، دۆخی ناو زیندانەکانی تونس گەیشتووەتە خاڵێکی گرینگ کە پێویستی بە چارەسەرکردنی وەک باری نائاسایی مافی مرۆڤ بە باشترکردنی بارودۆخی دەستبەسەرکردن هەیە، کە ئەمەش داواکارییەک ساڵانێکە دەیکەین.

 

باری نائاسایی

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی پچڕانی ئاو و کارەبا و خراپی هەواگۆڕکێ و سەختی دەستڕاگەیشتن بە چارەسەری پزیشکی، دۆخی زیندانەکان خراپتر بووە، کە بووەتە هۆی مردن و بێهۆشبوون و کێشەی تەندروستی و گواستنەوەی زیندانییەکان بۆ نەخۆشخانەکان.

 

ڕێکخراوی بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجە پێشتر داوای لێکۆڵینەوە لە کوژراوەکان و دەستەبەرکردنی چاودێری سەربەخۆی بارودۆخی دەستبەسەرکردنیان کردبوو، بەتایبەتی دوای ئەوەی وەزارەتی داد ئەو یاداشتە لێکتێگەیشتنەی هەڵپەسارد کە لە ساڵی ٢٠١٧ لەگەڵ کۆمەڵەی تونس بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ واژۆکرابوو.

 

 

نەجات زموری جەختی لەوە کردەوە، کە ئیتر دۆخەکە تەنها دۆخێکی سەختی زیندان نییە، بەڵکو بووەتە مەترسی لەسەر مافی ژیان و پارێزراوی جەستەیی و کەرامەتی مرۆڤ،  حکومەتی بە بەرپرسیار زانی لە پاراستنی زیندانییەکان و هەروەها لەدەستدانی ئازادی زیندانییەک بەپێی بڕیارێکی دادگا بە واتای لەدەستدانی مافی ژیان و تەندروستی و کەرامەت نییە.

 

سەبارەت بە توشبوونی شەیما عیسا بە نەخۆشیی پێست، نەجات زموری هۆکاری ئەوەی بۆ سەختی دابینکردنی پاکوخاوێنی و ئاو لە بارودۆخی قەرەباڵغدا گەڕاندەوە و داوای لێکۆڵینەوەی پزیشکی سەربەخۆ و مسۆگەری چارەسەری کرد، هەروەها حاڵەتی هاوشێوە، لەنێویاندا گەڕیی، لەنێو ژمارەیەک زیندانی یاسای گشتیدا تۆمارکراوە.

 

نەجات زموری ڕایگەیاند، کە کۆمەڵەی تونس بۆ داکۆکی لە مافی مرۆڤ بەردەوامە لە چاودێریکردنی مردن بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتەکانی هاوڵاتیان، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ژمارەکە لە ٣٠ کەس تێپەڕیوە، ئەوان چاوەڕێی داتا فەرمییەکانن کە ژمارە و هۆکار و بارودۆخی وردی ئەم مردنانە ڕوون بکەنەوە.

 

جەختی لە پێویستی کردنەوەی لێکۆڵینەوەی جددی و سەربەخۆ بۆ هەر مردنێک یان برینداربوونی سەخت کردەوە، بە بەشداری داواکاری گشتی و دەزگاکانی چاودێری سەربەخۆ، پارێزەران، بنەماڵەی زیانبەرکەوتووان، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەمە جگە لە میکانیزمە پەیوەندیدارەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، هەروەها سنووردارکردنی چاودێری سەربەخۆ و ڕێگریکردن لە سەردانی چالاکوانانی مافی مرۆڤ بۆ زیندانەکان دۆخەکە خراپتر دەکات، بەو پێیەی زیندانەکان شوێنی داخراون و نەبوونی چاودێری دەتوانێت ڕێگە بدات پێشێلکارییەکان خراپتر بن بەبێ ئەوەی دەستنیشان بکرێن.

 

نەجات زموری لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: هەڵوێستی کۆمەڵە پتەو و بنەماییە، ئێمە داوای تایبەتمەندی بۆ زیندانییەکان ناکەین، بەڵکو زیاتر ڕێزگرتن لە کەمترین پێوەرەکانی مرۆڤایەتی و یاسا، بەپێی پێوەرەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی و ڕێککەوتننامەی بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجەدان.

 

چاوەڕوانی درێژخایەن بۆ سەردانی زیندانییەکە

فالحا زغیدی، چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی و پوری موراد زغیدی ڕۆژنامەنووس، وتی: زیندانەکانی تونس خراپترن لە زیندانەکانی دیکەی جیهان بەهۆی ئەو چاوەڕوانییە درێژخایەنەی کە دەبێت خێزانەکان لە ڕیزدا بەرگەی بگرن پێش ئەوەی ڕێگەیان پێبدرێت سەردانی کەسە خۆشەویستەکانیان بکەن، هەروەها خێزانەکان بەدەست ڕێکارە درێژخایەنەکانی پشکنینی خواردن و ڕەتکردنەوەی زۆر کەلوپەل بەبێ ڕوونکردنەوە دەناڵێنن، سەرەڕای کات، هەوڵدان، ئەو پارەیەی کە بۆ ئامادەکردنی سەبەتەی سەردانکەر خەرج دەکەن، ئەمەش زیندانییەکە لە هەندێک خواردن بێبەش دەکات و هەستی بێزاری و دڵتەنگی خێزانەکە توندتر دەکات.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێکجار خێزانەکان ناچارن چەندین کاتژمێر چاوەڕێ بکەن، هەندێکجار تەنانەت ڕۆژێکی تەواو، تەنها بۆ ئەوەی بۆ ماوەی پێنج خولەک لە ڕێگەی بەربەستێکی شووشەییەوە چاویان بە زیندانییەکە بکەوێت، ئەمەش هەم خێزانەکە و هەم زیندانییەکە لە حاڵەتێکی بێزاری و دڵتەنگیدا بەجێدەهێڵێت.

 

"شوێنی ڕۆژنامەنووسێک لە زیندان نییە"

جیهان لواتی، ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی تونس وتی: ڕۆژنامەنووس لە ئێستادا لە زیندانەکاندا لە بارودۆخێکی زۆر خراپدا دەژین، بەهۆی ئەو بارودۆخەی کە وڵاتەکە تێیدا تێدەپەڕێت لە پچڕانی بەردەوامی کارەبا و ئاو، ئەمانە سەرەڕای خراپیی خودی بارودۆخی زیندانەکە، سەرەڕای ئەوەی شوێنی سروشتییان لە ناو هۆڵەکانی نووسین و لە پشت کامێراوەیە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ وەک سەندیکای نیشتمانی ڕۆژنامەنووسانی تونس، پەیامێک دەنێرین بۆ هاوڵاتیان بۆ ئەوەی هۆشیارییان بەرزبکەنەوە کە بێدەنگیان  یان بێبەشکردنیان لە ئازادییان، بێبەشیاندەکات لە دەستڕاگەیشتنیان بە زانیاری و لێکدانەوەکان.

 

داوای ئازادکردنی سەرجەم ڕۆژنامەنووسان و زیندانیانی ویژدان دەکات و ڕوونیکردەوە، کە کاتێک کەسێک باس لە بۆچوونەکانی دەکات، جا چ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یان بە شێوەی کەسی، ئەوە لە پێناو بونیادنانە نەک لەناوبردن، بونیادنانی ڕاستەقینە پەیوەندی بە دروشمی گەورەی بێ ناوەرۆک و پۆپۆلیستی نییە، بەڵکو پەیوەندی بە چاپەمەنییەکی ئازادەوە هەیە.

 

https://youtu.be/vZVcKBtQMwc?si=_iuC3fGP5-PoAQbQ