"بە هەزاران کەس ئێوە شەرمەزار دەکەن"
بنەماڵەی شەنیاشار لە ڕۆژی ٣٤٩ی ئێشکگری دادپەروەری دا داوایەک ئاڕاستەی بەکر بۆزداغ وەزیری دادی تورکیا دەکەن. ڕحا
بنەماڵەی شەنیاشار لە ڕۆژی ٣٤٩ی ئێشکگری دادپەروەری دا داوایەک ئاڕاستەی بەکر بۆزداغ وەزیری دادی تورکیا دەکەن.
ڕحا
ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار، کە هاوژینەکەی و دوو کوڕەکەی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لە لایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پرسوسی رحا کۆمەڵکوژکران، لە بەردەم دادگای رحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی ٣٤٩ ڕۆژە بەردەوامە.
بەهۆی کۆتایی هەفتە بنەماڵەی شەنیاشارلە ڕۆژی ٣٤٩یەمدا لە ماڵەکەی خۆیاندا لە پرسوس بەردەوامن لە چالاکییەکەو لەسەر پەڕەی خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەمەیان بڵاوکردەوە: "گەڕانمان بۆ دادپەروەری بووە بە هیوای کۆمەڵگا، هەموو ڕۆژێک لەبەردەم دادگا دەوەستین، هەزاران کەس شەرمەزارتان دەکەن، بەکر بۆزداغ وەزیری داد ئاگاداری دایکێک لەبەردەم دادگای ڕحا چاوەڕێی دادپەروەرییە؟".