ژنانی گەنج بۆ یەکەم جار لە شەنگال ماراسۆنیان ئەنجامدا

ئێوارەی دوێنێ ١٢ی ئەیلول لە شەنگال ژنانی گەنجی گوندی گوهبل، بۆ پشتگیریکردنی "PAD" پێشبڕکێیان ئەنجامدا.

ئێوارەی دوێنێ ١٢ی ئەیلول لە شەنگال ژنانی گەنجی گوندی گوهبل، بۆ پشتگیریکردنی "PAD" پێشبڕکێیان ئەنجامدا.

شەنگال

 

ڕۆژ بەڕۆژ ژیان لە شەنگال ئاسایی دەبێتەوە، کۆمەڵگەی ئێزدی کە ٧٤ فەرمانی پەیڕەوکردووە، لە ماوەی ٧ ساڵی ڕابردوودا بۆ بنیاتنانی ژیانێکی ئازاد و ئایندە بۆ جێبەجێکردنی خەونی سەدان شەهیدی خۆی، لە ناو بزووتنەوەکەدا بووە، ئەو ئێزدیانەی بە ئاگاهاتن یەکەم پرەنسیپیان بۆ ڕێکخستن و پەروەردەکردنی خۆیان هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی خۆبەڕێوەبەریی خۆیان بنیات بنێن لە ئەنجامی ئەو کارە پیرۆزانەدا ئەو دیوارانەی کە هەر فەرمانێک بۆ ژن دروست کراوە یەک بە یەک لەناودەچن.

 

ژنانی گەنج بۆ یەکەم جار لە شەنگال ماراسۆنیان ئەنجامدا، ئێوارەی دوێنێ ژنانی گەنجی گوندی گوهبل بۆ پشتگیری پاد پێشبڕکێیان ئەنجامدا ماراسۆنەکە لە ناوەندی بازاڕی گوندەکەوە تا شارەوانی گوندەکە بەردەوام بوو، لە پێشبڕکێکەدا دوو خوشک بە ناوەکانی ڕۆنیە قاسم و ڕوەیدە قاسم یەکەم و دووەم بوون، کە ١٥ ژن بەشدارییان تێدا کردبوو.

 

"حزبەکەمان سەرکەوتنی ئێمەیە"

گەنجێک بەناوی ئەمیرە لە گوندی گوهبل پشتیوانی خۆی بۆ پاد دەربڕی و وتی: "ئەمڕۆ ئێمەی ژنانی گەنج لێرە کۆبووینەوە و لە ڕێگەی ماراسۆنێکەوە پشتگیری پاد دەکەین هیوادارم هەموو کەس دەنگ بە پاد بدات، چونکە سەرکەوتنی پاد سەرکەوتنی ئێمەیە".

 

سەرکەوتنی خواستی کۆمەڵگایەک بۆ هەمووان جێگەی شانازی و جێگەی باوەڕە بۆ تەواوی کۆمەڵگەی ئێزدی کە داوای پاراستنی باوەڕ و کەلتووری خۆی دەکات، بەردەوام دەبێت لە کاری پشتیوانیی، سەرکەوتنی پارتی ئازادی و دیموکراتی "PAD" سەرکەوتنی تەواوی کۆمەڵگەی ئێزدییە، بەتایبەتی ژنانی ئێزدی بۆیە گەنجێک بەناوی ئەمیرە دەڵێت: "ئەگەر پاد سەرکەوتوو بێت ئێمە خەڵکی شەنگال و بەتایبەتی ژنانی شەنگال ئارامتر دەبین بۆیە هەرچی داوامان لێ دەکرێت بۆ سەرکەوتنی حزبەکەمان ئەنجامی دەدەین".

 

لە کۆتایی پێشبڕکێکەدا، لە لایەن هاوسەرۆکی پاد زەهرا سلێمان، ئەندامی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "TAJE" زۆزان شەنگالی و ئەندامی یەکێتی گەنجانی ئێزدی جیهان شەنگالی وتاریان پێشکەشکرا.

 

"دەنگ بە ئۆتۆنۆمی خۆت بدە"

لە وتەکاندا، هاوسەرۆکی پاد زەهرا سلێمان پیرۆزبایی لە ماراسۆنی ژنانی گەنج کرد و ڕایگەیاند، کە بە سەرکەوتنی "PAD" ژنان سەردەکەون، چونکە پاد دژی بیرۆکەی دەسەڵات و کۆیلایەتی ژنانە، زەهرا سلێمان وتی: "بۆ ئەوەی ئازادی و سەقامگیری لەناو کۆمەڵگاکەماندا بەرز بکەینەوە، کە چۆن لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا بە بەڵێنەکانمان وەستاین و هەموو قۆناغە سەختەکان پێکەوە تێپەڕین، بەڵێنمان نوێ دەکەینەوە و درێژە بە کارەکانمان دەدەین بۆ بنیاتنانی ئۆتۆنۆمی شەنگال".