ئوسترالیا پشتگیری لەتیمی ئەنجومەنی کریکتی ژنان دەکات
یانەی بۆردی کریکیتی ئوسترالیا ڕایگەیاند، ئەگەر ژنانی ئەفغانی لەو وەرزشە قەدەغە بکرێن ئەوا یارییەکانی کریکت لەگەڵ ئەفغانستان هەڵدەوەشێنرێتەوە.
ناوەندی هەواڵ
تیمی کریکیتی ئوسترالیا لە لێدوانێکیدا لە وەڵامی سنوردارکردنی تاڵیبان بۆ سەر ژنانی وەرزشکار و ڕایگەیاند، کە ئەگەر ژنانی ئەفغان لە وەرزشەکە دووربخرێنەوە یاری کریکت لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەفغانستان هەڵدەوەشێتەوە.
لە راگەیاندراوەکەی ئەنجومەنی کریکتی ئوسترالیادا هاتووە: ئەگەر پرسی نەهێشتنی ژنانی تاڵیبان لە وەرزش لە ئەفغانستان ڕاست بێت، ئەوا یاریی هەڵبژاردەی لەگەڵ هەڵبژاردەی کریکتی ئەفغانستان هەڵەوەشێتەوە، گەشەی کریکیتی ژنانی لە ئاستی جیهانیدا بۆ کریکتی ئوسترالی بە گرنگ ناوبرد و وتی: "هیچ چارەیەک نیە جگە لە هەڵوەشاندنەوەی یاریەکە ئەگەر ژنانی ئەفغانی لە وەرزشەکە لاببرێن".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: "تێڕوانینی ئێمە بۆ کریکت ئەوەیە کە ئەم وەرزشە بۆ هەموو کەسێکە و لە هەموو ئاستێکی بێ ویژداندا پشتگیری ئەم یارییە بۆ ژنان دەکەین".
هەروەک بڕیاربوو لە مانگی داهاتوودا هەڵبژاردەی هەڵبژاردەی کریکتی ژنانی ئەفغانستان یەکەم یاریی فەرمی خۆی بەرامبەر بەعەمان ئەنجام بدات، ئێستا یارییەکە و ئایندەی هەڵبژاردەی کریکتی ژنانی ئەفغانستان نادیارە.
پێشتر بەرپرسانی تاڵیبان بە میدیاکانی ئوسترالییان ڕاگەیاندووە کە یاریکردن بە کریکت لە ڕوانگەی ئاینییەوە ڕێگە بە ژنان نادرێت، بەوتەی ئەوان، تاڵیبان ڕێگە بە ژنان نادات کە یاری کریکێت بکەن، یان لەو شوێنانەی کە ئاشکرا دەبن وەرزش بکەن.