یاریزانێکی بلیارد لە تێکۆشانی بەبڕیارە
سندیس ئەلشەریف، یاریزانی بلیاردی لیبیا، سەرەڕای هەموو ئاستەنگییەکان و نەبوونی سەرچاوەی پشتیوانی، پێداگری لەسەر پەرەپێدانی یاری بلیارد دەکات و ڕایگەیاند، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی نوێنەرایەتی وڵاتەکەی دەکات.
هندیە عەشیبی
بنغازی- یاریزانانی ژن لە لیبیا ڕووبەڕووی ئاستەنگێکی زۆر دەبنەوە و ئەمەش کاریگەری لەسەر ئاستی وەرزشیان هەیە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، بەهۆی نەبوونی پاڵپشتییانەوە، زۆرێک لە یاریزانانی ژن ناتوانن بەشداری پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکان بکەن، سندیس ئەلشەریف یەکێکە لەو ژنانی یاری بیلیارد دەکات و بەهۆی ئەوەی لە کاتی خۆیدا پاڵپشتی گونجاوی بۆ نەکرا، لە بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی بیلیارد و سنوکەری عەرەبی ساڵی ٢٠٢٤کە لە سعودیە بەڕێوەچوو، دوورخرایەوە
"زۆرێک لە ژنە گەنجەکان لە یارییەکە کشاونەتەوە"
سندیس ئەلشەریف لە ساڵی ٢٠٢٠ دەست بە یاری بلیارد کردووە، دوای چەندین ساڵ لە یاریکردنی بیلیارد لە ڕێگەی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان و مۆبایلەکانەوە، لە ساڵی ٢٠٢٢ بە فەرمی پەیوەندی بە یەکێتی گشتی ئەم یارییەوە کردووە.
سندیس ئەلشەریف لەسەر ئەزموونی خۆی وتی: سەرەڕای سەختی و ئاستەنگەکان و سەرەڕای ئەوەی کە زۆرێک لە ژنانی گەنج ناچار بوون لە یارییەکە بکشێنەوە، بەڵام هێشتا بەردەوامم لە یاریکردن و نوێنەرایەتی وڵاتەکەم دەکەم لە لایەنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا، هەرچەندە ژن هەیە یاری بیلیارد دەکات، بەڵام لە لیبیا شوێنێکی تایبەت نییە کە بتوانین ڕاهێنانی تێدا بکەین، من و یاریزانەکانی تر دەبێت بەیانیان لەگەڵ پیاوەکانی ناو ژوورە تایبەتەکان ڕاهێنان بکەین چونکە ناتوانین بەردەوام بچین، هەموو یاریزانێکی بیلیارد لە ڕێگەی کاری قورسەوە فێر دەبێت.
سندیس ئەلشەریف داوای لە یاریزانانی لیبیا کرد تا بە خەونەکانیان بگەن، تێبکۆشن، ئاستەنگەکان هەرچییەک بن، واز نەهێنن، داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد و ڕایگەیاند، گرنگی بە یاری بلیارد بدەن و پشتیوانی لێ بکەن لە پێناو بەدەستهێنانی ئەنجامی باشتر.