وەرزشکارێک لە هەڵەبجەوە بە پاسکیل گەشتە سلێمانی
شۆخ ڕزگار خوێندکاری بەشی وەرزشە لە زانکۆی هەڵەبجە، بووە یەکەمین ژنی گەنج کە گەشتی پاسکیل سواری لە هەڵەبجەوە بۆ سلێمانی ئەنجامبدات، گەشتەکەشی بە ماوەی ٣:٣٠ کاتژمێر تەواوکرد.
هەڵەبجە
شۆخ ڕزگار فتاح وەک یەکەم کچە پاسکیل سوار لە هەڵەبجەوە گەشتە سلێمانی، ئەو ژنە گەنجە وەرزشکارە ئەندامی گروپی پاسکیل سواری هەڵەبجەیە کە لە ساڵی ٢٠١٩دا دامەزراوە و خۆی یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی، ئامانجیشیان بە کلتور کردنی پاسکیل سوارییە لە پێناو تەندروسیەکی باشتر و ژینگەیەکی پاکتر.
ئامانجی شۆخ و گروپەکەی زیاتر هاندانی گەنجانە بۆ وەرزشی پاسکیل سواری، تا بتوانین هەڵەبجەش وەک هەموو شارەکانی تری کوردستان بەشدار بێت لە پاڵەوانیەتییەکانی ناوخۆ و دەرەوەی باشوری کوردستان.
شۆخ ئاماژەی بەوەدا: ئێمە مەبەستمانە زیاتر هانی ژنان بدەین بۆ وەرزشی پاسکیل سواری و ماوەی دووساڵە گروپەکەمان فێرکاریی ئارەزومەندانی پاسکیل سواری دەکات و توانیومانە زیاتر لە ٢٠ ژنی گەنج فێری ئەم وەرزشە بکەین.
شۆخی پاسکیل سوار وتی: ڕۆشتنم بۆ شاری سلێمانی لە هەڵەبجەوە بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی خۆم بوو، تا لە داهاتوودا بەژداری پاڵەوانیەتییەکان ببم .
شۆخ گەشتەکەی دوێنێ ٢٧ی ئایار/٥ لە هەڵەبجەوە بۆ سلێمانی بە بڕینی ٩٥ کیلۆمەتر لە ٣:٣٠ کاتژمێژدا تەواوکرد.
ت.پ