نەجلە عیماد، یاریزانی عێراقی ڕوبەرووی ژیان دەبێتەوە

نەجلە عیماد ژنێکی گەنجی عێراقە کە بەهۆی تەقینەوەیەکەوە بەشێک لە ئەندامەکانی جەستەی لەدەست دەدات، بەڵام ئازارەکانی ئیرادەی بۆ سەرکەوتن زیاد کردووە و لە چەندین پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتیدا نازناوەکانی بەدەستهێناوە.

ناوەندی هەواڵ

 

نەجلە عیماد لە مانگی نیسانی ٢٠٠٨ بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێک لە شاری بەعقوبە لە پارێزگای دیالە کە باکووری ڕۆژهەڵاتی بەغدای هەژاند و تووشی برینێکی سەختی کرد، کە بووە هۆی ئەو برینەوە هەردووک قاچەکان و قۆڵی ڕاستی لەدەستدا، بەم شێوەیە ئەم ڕووداوە ڕەوتی ژیانی نەجلە عیمادی عێراقی گۆڕی، کاتێک تەمەنی تەنها چوار ساڵ بووە.

 

نەجلە، لە ئێستادا تەمەنی ١٧ساڵە، باسی لەوە کردووە ئەم کەم ئەندامییە تەنیا ئیرادەی زیاتر کردووە بۆ تەحەداکردن و سەلماندنی خۆی و بەدەستهێنانی سەرکەوتنی زیاتر، دوایینیان بەشداریکردن بوو لە پێشبڕکێی تێنسی سەر مێز لە ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ بۆ یارییەکانی پارا ئۆڵۆمپی کە هاوینی رابردوو بەڕێوەچوو، یەکێک بوو لە گەنجترین یاریزانەکان کە بەشداری کرد،  ئاماژەی بەوەدا کە بەهۆی هاندانی دایک و باوکی پاڵنەرێکی بۆ دروستبووە بۆ ئەوەی سەرلەنوێ ڕووبەڕووی ژیان ببێتەوە و مەحاڵەکان بەدەستبهێنێت.

 

نەجلە ئاماژەی بەوەشکرد، چیرۆکەکەی لەگەڵ تێنسی سەر مێز لە تەمەنی ١٠ ساڵییەوە دەستیپێکردووە، دوای ئەوەی دیارییەک و ڕاکێت و تێنسی سەر مێز، لە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، حوسام ئەلبەیاتی وەردەگرێت و هاندانی ئەو بۆ ئەو وای لیدەکات بچێتە ناو ئەم بوارەوە.

 

نەجلە  ئاماژە بەوە دەکات کە سەرەتا ئاسان نەبووە، بەو پێیەی بە یەک قۆڵ ڕاهێنانی دەکرد، دواتر یەکەم بەشداریی لە پاڵەوانێتی تێنسی سەر مێزی عێراق "بەشی خاوەن پێداویستی تایبەت" لەسەر کوورسی بوو کە توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت سەرەڕای ئەوەی بچووکترین بەشداربوو بووە، دوای ئەوە پەیوەندی بە هەڵبژاردەی نیشتمانییەوە کردووە.

 

سەبارەت بە گۆڕینی یاریکردن لەسەر کورسییەوە بۆ یاریکردن بە وەستان بە ئەندامێکی " قاچێکی" دەستکردەوە، درێژە بە قسەکانی دەدات و دەڵێت کە دوای بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی تایلەند بۆ ساڵی ٢٠١٨  پلەی سێیەمی بەدەستهێنا، سەرۆکی فیدراسیۆنی تێنسی سەر مێز بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، سەمیر ئەلکوردی، بڕیاریدا بیگۆڕێت بۆ یاریکردن بە وەستان بە قاچێکی دەستکردەوە.

 

نەجلە ئاماژە بەوە دەکات کە چووە ناو نەخۆشخانەی ئیبن ئەلقەف لە بەغدا کە تایبەتە بە چارەسەری چاکسازی و ئەندامی دەستکرد و دوای ئەنجامدانی پێوانە پێویستەکان ٣ ئەندامی دەستکردی بۆ دانراوە، ئەو ڕۆژە بە یەکێک لە خۆشترین ڕۆژەکان وەسف دەکات لە ژیانی خۆی، وەک چۆن توانی دووبارە بە پێوە بوەستێتەوە دوای ١٠ ساڵ لە دانیشتن لەسەر کورسییەک.

 

نەجلە لە ساڵی ٢٠٢٠ بەشداری لە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی بەرشەلۆنە کردووە و پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە، هەروەها بەشداری لە یارییەکانی پارالۆمپیک لە تۆکیۆ کردووە کە لە هاوینی ٢٠٢١ بەڕێوەچوو، دوای ماوەیەکی کورتی ئامادەکاری کە لە ٤٠ ڕۆژ زیاتر نەبوو لە بەغدا، و ئەو یاریزانە تەنها کەسێکی شایستە بووە لە عێراقەوە و بچووکترین بەشداربووی پاڵەوانێتییەکە بووە.

 

هەروەها بەشداری لە پاڵەوانێتی ئاسیادا کرد کە لە ساڵی ٢٠٢٢ لە بەحرەین بەڕێوەچوو و پلەی یەکەمی بۆ بەشی لاوان و دووەم

بۆ گەورەکان بەدەستهێنا، دواتر لە دوو پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی کە لە میسر و ئوردن بەڕێوەچوو، پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.