پێشبڕکێیەکی تۆپی پێ بۆ ژنانی ئێزیدی بەڕێوەچوو

بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی گەنجانی ئێزیدی، پاڵەوانێتییەکی تۆپی پێ بە ناوی شەهید ئارین لە سنونێی سەر بە شەنگال بەڕێوەچوو، لە پاڵەوانێتییەکەدا تیپی خانەسۆر بە ئەنجامی ٤-٠ لە تیپی سیبای بردەوە.

شەنگال

 

بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی گەنجانی ئێزیدی لە ناوچەی سنونێ لە شەنگال پێشبڕکێیەک لە نێوان تیمی خانەسۆر و تیمی سیبا بەڕێوەچوو، لە ئەنجامی یاریکردن بۆ ماوەی دوو کاتژمێر تیمی خانەسۆر بە چوار گۆڵ لە تیپی سیبایان بردەوە.

 

دوای سەرکەوتنی تیپی خانەسۆر لەلایەن یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگالەوە خەڵات کران، ئاڤێستا شەنگالی بەناوی یەکێتی ژنانی گەنجەوە قسەی کرد و سوپاسی هەردوو تیپی کرد بۆ یارییەکە و دیاری یارییەکەی بەخشییە هەردوو تیپ.

 

ڤیان خودێدا، ئەندامی یەکێتیی ژنانی گەنج، وتی: ئەم پێشبڕکێیەمان بەناوی شەهید ئارین له ناوچەی سنونێ ئەنجامدا، هیوای سەرکەوتن و دڵخۆشی بۆ تیپەکان دەخوازین.

 

دوای پێشبڕکێکە یاریزانێکی گروپی براوە وتی: ئەم پێشبڕکێیە بەناوی شەهید ئارین کرایەوەم گروپی خانەسۆرمان بە ئەنجامی چوار بە 0 بردییەوە، شانازی بە گروپەکەمانەوە دەکەین و هیوای سەرکەوتن بۆ گروپی سیبا دەخوازین.