مـێژووى وه‌رزشى ژنان له وڵاتى ئێران
مێژووى وه‌رزشی ژنان له وڵاتی ئێران بۆ ساڵى ١٩٢٧ده‌گه‌ڕێته‌وه، کاتێک ژنانی گەنج لە قوتابخانەکانەوە دەستیان کرد بە وەرزشکردن هەتا ئێستا لە جیهاندا پێگەیەکیان هەیە.
ناوەندی هەواڵ
ساڵى ١٩١٧ به‌شێک لەو ژنە گەنجانەی له قوتابخانه وانەیان دە‌خوێند، ده‌ستيان به وه‌رزش کردن کرد و له ساڵى ١٩٢٧ وه‌رزش کردنى کچان له قوتابخانه بوو به ياسا، له سه‌ده‌ى بيستدا بۆ يه‌که‌م جار ژنانى ئێرانی له پێشبڕکێی جيهاندا بينران، بوو‌و به هۆکارى دۆزينه‌وه‌ى رێگايه‌ک بۆ وەرزشکردنی ژنانى ئێرانی له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته.
پێش دامه‌زراندنى ڕژێمی ئيسلامى ئێران، خه‌ڵک باوه‌ڕيان وابوو ژن نابێت وه‌رزش بکه‌ن، به‌ڵام ژنان توانيان له پێشبڕکێی باله‌ى ئاسيا دا ببنه يه‌که‌م و هه‌رچه‌ند هه‌ژمارى ژنان بۆ وه‌رزش کردن که‌م بووەوە، به‌ڵام توانيیان خۆيان بسه‌لمێنن.
دواى دروست بوونی ڕژێمی ئيسلامى ئێران بۆ ماوه‌يه‌کى زۆر، باس له وه‌رزشى ژنان نه‌ده‌کرا، به تايبه‌ت له ساڵانى ١٩٨٠ به هۆى شه‌ڕى نێوان ئێران و عێراقەوە.
له ساڵى ١٩٩١ وه‌رزش کردنى ژنان ده‌ستى پێ کرده‌وه و پێشبڕکێی ناوخۆی و ده‌ره‌وه‌ى وڵات بۆ ژنان رێگەی پێدرایەوە، له‌و ساڵانه‌دا وه‌رزشى شه‌تره‌نج بۆ ژنان ده‌ستى پێ‌کرد و دواى ئه‌ويش ژنان ده‌ستيان به وه‌رزشى تايکواندۆ و تۆپى پێ کرد و توانيان بچنه پێشبڕکێی جيهانى.
ساڵى ٢٠١٠ زۆرترین ژنانی ئێرانی توانيان له پێشبڕکێی وه‌رزشى جيهانى دا خه‌ڵاتى زێڕ به ده‌ست بهێنن، بۆيه ئه‌و ساڵه بوو به ساڵى زێڕين بۆ ژنانى وه‌رزشکارى ئێرانی.
کيميا گەنجترین خه‌ڵات هێنه‌رى مێژووى ئێران
کيميا عه‌لى زادە ته‌مه‌نى ٢٠ ساڵه، کیمیا له‌دایکبووی شارى که‌ره‌جه، تاکو ئێستا شه‌ش مه‌دالياى له پێشبڕکێکانی تايکواندۆدا به ده‌ستهێناوه، که گرنگترينى مه‌دالياى برۆنزى ساڵى ٢٠١٦ ریۆ بوو و له هه‌مان ساڵ دا له پێشبڕکێی ئاسيا‌دا مه‌دالياى زێڕى به ده‌ستهێنا.
ئیلاهە خاوەن هەرسێ مەدالیای زێڕ، زیو و برۆنز
ئيلاهه مه‌نسوريان ته‌مه‌نى ٢٧ ساڵه و خه‌ڵکى شارى ئيسفه‌هانه، له ساڵى ٢٠١٠ له پێشبڕکێی جيهانى سانشۆ خه‌ڵاتى زێڕى وه‌رگرت، دواتر له يارى ئاسيای ٢٠١٠ مه‌دالياى زيو و له يارى ساڵى ٢٠١٤ مه‌دالياى برۆنزى به‌ده‌ستهێناوە.
به گشتى ئیلاهە خاوەنی سێ مه‌دالياى زێڕ، سێ مه‌دالياى زيو و دوو مه‌دالياى برۆنزییە کە له پێشبڕکێ جيهانیەکاندا به ده‌ستی هێناوه.
زەهرا، خاوەن یەکەم خەڵاتی تیرهاوێژی ئێران
زه‌هرا نیعمه‌تى ته‌مه‌نى ٣٤ ساڵ، له شارى گۆلبافى سه‌ر به پارێزگاى کرمان لەدایکبووە، يه‌که‌م ژنى ئێرانيه مه‌دالياى زێڕى له يارى تير‌هاوێژى ئه‌و وڵاته به ده‌ست هێناوه.
زەهرا لە پێشبڕکێ جیهانییەکاندا سێ مه‌دالياى زێڕ و يه‌ک مه‌دالياى برۆنزى پێ بەخشراوە.
یاریزانی کاراتێ و خاوەنی ١٤ مەدالیای زێڕ
حه‌ميده عه‌باس عه‌لى ته‌مه‌نى ٣٠ ساڵه و له‌دايکبووى شارى تارانه، ١٤ مه‌دالياى زێڕ، هه‌شت مه‌دالياى زيو و ١١ مه‌دالياى برۆنزى پێبەخشراوە له پێشبڕکێکانی کاراتەدا.
ت.پ