منداڵانی کچ سەرەڕای جەنگ و گەمارۆ دەست بە کاراتێەوە دەگرن
سەرەڕای جەنگ و ئاوارەیی، کچانی غەززە لەناو وێنرانەکان و شوێنە تەسکەکاندا دەستیان بە ڕاهێنانی کاراتێ کردووەتەوە؛ بەو هیوایەی بەشداری لە پاڵەوانێتییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا بکەن و ناوی کەرتی غەززە بەرز بکەنەوە.
ڕەفیف ئیسلیم
فەڵەستین ـ گروپی منداڵانینکچی یانەی وەرزشی غەززە بۆ کاراتێ هەوڵدەدات جارێکی تر بگەڕێتەوە بۆ ڕاهێنان سەرەڕای هەموو ئەو سەختیانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، وەک گواستنەوە، لەدەستدانی جلوبەرگەکە کە ڕێگری لە هاتنی دەکرێت بۆ شارە گەمارۆدراوەکە لەگەڵ کەرەستەی پارێزراویی، نەبوونی هۆڵێکی تایبەت بۆ ڕاهێنان دوای بۆردوومانکردن و وێرانکردنی یانەکە لە ناوچەی سودانیە کە دەكەوێتە کەناری باکووری رۆژئاوای کەرتی غەززە.
گەمارۆی غەززە و خەونی کێبڕکێکردن لە دەرەوەی کەرتەکە
حەلا عیماد حەماد، یاریزانی کاراتێ کە ١٣ ساڵە یاری دەکات، چونکە باوکی دامەزرێنەری گروپەکە و یەکەم پاڵپشتیکاری بووە بۆ ئەوەی فێری ئەو یارییە ببێت کە متمانە بەخۆبوون و توانای بەرگریکردن لە خۆی بە منداڵانی کچ دەدات، جگە لەو هێزەی کە بە جەستەی کچەکە دەدات، ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەنجامدانی ئەو وەرزشە پێش جەنگ باشتر بووە لە ڕووی بوونی یانەی ئامادەکراو و گواستنەوە و ئەو ئاسایشەی کە ئەمڕۆ فەڵەستینییەکان لە دەستی دەدەن.
دەترسێت لە تێکچوونی جلی یارییەکەی و لەدەستدانی، چونکە بە سادەیی هیچ شوێنێک نییە لێی بکڕێت، جگە لە کەرەستەی پارێزراوی وەک پارێزەرە نەبووەکان و دەستکێشەکان کە دەپارێزن لە مەترسی برینداربوونی مامناوەند یان توند و بێبەشی دەکات لە بەشداریکردن لە هەر پاڵەوانێتییەکی داهاتوو، چونکە ئەم ئامرازانە مەرجێکی گرنگن بۆ پەیوەندیکردنی یاریزانان بە گروپەکەوە، ڕوونیکردەوە، کە بەپێی ڕێنماییەکانی ڕاهێنەر هەوڵدەدات زۆرترین ئاگاداری و خۆپارێزی بکات بۆ ئەوەی لە کاتی یاریکردندا زیان بە خۆی یان کەسێکی تر نەیگەیەنێت.
هەروەها سکاڵا لە تەسکی هۆڵە وەرزشییەکەی دەکات کە تێیدا ڕاهێنان دەکەن، چونکە بچووکە و کۆڵەکەیەکی کۆنکرێتی لە ناوەڕاستیدایە کە تەواوکردنی ڕاهێنانی قورس کردووە، هەروەها ژمارەی یاریزانانی گروپەکە ١٣ کچن کە هەموویان بە بەردەوام بەهۆی دۆخی ئەمنی ئەم دواییە و سەختی گواستنەوە کە دەرچوون لەژێر تیشکی خۆردا دەکاتە کارێکی نەگونجاو، بەڵام ئەوەی لە دەستیان بێت هەوڵدەدەن بەردەوام بن لە ڕاهێنانەکان لە نێوان هۆڵەکە یان ماڵەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە گرنگی بە بۆچوونی کۆمەڵگە نادات سەبارەت بە یاریکردنی منداڵانی کچ لە وەرزشی کاراتێدا، سەرەڕای ئەو ڕەخنەیەی کە رووبەڕووی دەبێتەوە، هێشتا بەردەوامە.
منداڵانی کچ بە شانازییەوە سەیری حەلا عیماد حەماد دەکەن و هەمیشە دەپرسن ئایا دەتوانن لە ڕۆژێکدا ببنە ئەو، بەڵام تووشی ڕەتکردنەوەی خێزانەکانیان دەبن و ڕێگرییان لێدەکەن، بۆیە حەلا خەمگین دەبێت بۆیا چونکە مافی خۆیانە ئەو وەرزشە هەڵبژێرن کە دەیانەوێت ئەنجامی بدەن، ئەو بەردەوامە لە ڕاهێنانەکان چونکە خەون بە بەشداریکردن لە پێشبڕکێیەکی نیشتمانی لە کەناری ڕۆژئاوایی و پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی لە دەرەوەی کەرتەکە دەبینێت، بەڵام هەمیشە تووشی داخستنی دەروازە سنورییەکان و ڕێگری دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل دەبێت لە داواکارییەکانی گەشتکردن لەم بوارەدا.
لە سەربانی ماڵەوە بۆ سەر داروپەردووەکان
بەتوول وادی، تەمەنی تەنها پێنج ساڵ بووە کاتێک پەیوەندی بە وەرزشی کاراتێوە کردووە لەگەڵ براکانیدا، ئەمەش جیاوازییەکی گەورەی لە کاتی ڕاهێنانەکاندا دروستکرد، هەستی بەوە کرد کە جەستەی بۆ ئەم وەرزشە دروستکراوە و توانی بە خێراییەکی پێوانەیی پێشکەش بکات، ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەوەی درەنگ دەستپێدەکات دەتوانێت چەندین لێهاتوویی بەدەستبێنێت بەڵام پێویستی بە کاتی زیاتر و هەوڵی دوو هێندە هەیە بەراورد بە هاوڕێكانی تر، چونکە کاراتێ قوتابخانەیەکی فراوانە.
بەتوول وادی دەست دەکات بە ڕاهێنانی گەرمکردنەوە و پاشان ڕاهێنانەکە تەواو دەکات، جا چ لە ڕێگەی کاتا کە شەڕی خەیاڵی نێوان یاریزانان کە چەندین لێهاتووییان پێدەبەخشێت لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی بەرامبەر کە قوتابخانەیەکی ڕاستەقینەیە و هێز و نەرمیی پێویست بە یاریزان دەبەخشێت بۆ شەڕی ڕاستەقینە، یان کماتییە کە یاری ڕاستەقینە لەگەڵ بەرامبەردا.
ڕوونیکردەوە، کە لە سەرەتای جەنگدا لە سەربانی ماڵی باپیرەی بە ئامرازی بەردەست ڕاهێنانی دەکرد، بەڵام دوای ئاوارەبوونی بۆ باشوور نەیتوانی ڕاهێنانەکان بە هیچ شێوەیەک ئەنجام بدات و ماوەیەکی درێژتر لە هاوڕێکانی پچڕا، چونکە قوتابی پۆلی ١٢ بوو و پاشان پەیوەندی بە زانکۆوە کرد، وەک یاریزانەکانی تر دەناڵێنێت بەدەست نەبوونی کەرەستەی پارێزراویی، لە کاتێکدا توانیویەتی جلوبەرگەکەی لە ژێر ڕووبەری ماڵەکەی دوای بۆردومانکردن دەربهێنێت و وەک دۆزینەوەی گەنجینەیەکی گرانبەها سەیریکرد، چونکە ئەمڕۆ کەس نییە بیانفرۆشێت.
بەتوول خەون بەوە دەبینێت کە کاشکی کەرتی غەززە وەک هەر شارێکی کراوە بووایە بۆ جیهان کە ڕێگە بە دانیشتووانەکەی بدات بچنە دەرەوە و بەشداری لە یارییە جیهانییەکاندا بکەن، پێشوازی لە یاریزانانی دەرەوە بکەن بۆ بەدەستهێنانی لێهاتوویی لێیانەوە و پێدانی ئەو ئەزموونەی کە لە ساڵانی ڕابردوودا فێری بوون، بەڵام شاری وێرانکراو لە وشکانی و دەریایی و ئاسمانییەوە گەمارۆدراوە و هەموو ئەوانەی تێیدان زیندانیکراون.
خەونێکی وەرزشی سەرەڕای جەنگ
دانە حەسەن، ئەویش ماوەیەکی زۆرە کاراتێ دەکات، لە کاتێکدا ئەمڕۆ بە بێ جلی یاری دەڕوات پێشڕەوی دەکات، چونکە ماڵەکەی لە کاتی جەنگی کەرتی غەززەدا سووتا و ئاگرەکە هەموو شتێکی لەناوبرد، بۆیە هەوڵدەدات پابەند بێت بە ڕێنماییەکانی ڕاهێنەرەوە بۆ ئەوەی زیان بە خۆی یان کەسی بەرامبەر نەگەیەنێت، دانە ئاماژەی بەوەشکرد، کە لەبەرکردنی جلوبەرگەکە هەستی هێز و متمانەبەخۆبوون لە کاتی یاریکردندا پێدەبەخشێت، بۆیە هیوا خواست ئەگەر بۆی بکرێت یەکێکیان دەستکەوێت و بگەڕێتەوە بۆ کەشی یارییەکانی پێش جەنگ لە کەرتەکەدا.
دانە حەسەن خەون بەوە دەکات ببێتە یاریزانێکی نێودەوڵەتی و پیشەگەر لە کاتا، چونکە تواناکانی شایستەی ئەوەن، ئامۆژگاری هەموو منداڵانی ژچ دەکات کە دەست بە یاری کاراتێ بکەن چونکە متمانە بەخۆبوون بە کچ دەدات و هێزی پێویستی پێدەبەخشێت بۆ بەرگریکردن لە خۆی و ئەوەش هەموو ئەو شتەیە کە منداڵانی کچ و ژنان لە قۆناغێک لە قۆناغەکانی ژیانیان پێویستیان پێیەتی.