لە پاڵەوانێتی "موای تای" کچانیش سەرکەوتن
لە سلێمانی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی بۆ "موای تای" بەبەشداری ١٣ دەوڵەت و بە کێشی جیاواز بۆ کوڕان کچان بەڕێوە چوو، تێیدا کچانیش سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2021/09/20220306-240943023-1022556645188096-2061930283662426937-n-jpg574703-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
ئارەزوو مەحمود بڕیاردەری لیژنەی وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند، پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی بۆ "موای تای" لە پارێزگای سلێمانی بەبەشداری ١٣ دەوڵەت و بە کێشی جیاواز بۆ کوڕان کچان بەڕێوە چو، وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق و لیژنەی وەرزش و رۆشنبیری پەرلەمانی عێراق و نوێنەرانی ھەر ١٣ وڵاتەکەو نوێنەرانی وەرزشی سلێمانی و نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان و جەماوەرێکی زۆری وەرزشی، تێیدا بەشداربوون.
یاریزانانی کورد بە ٣ دابەزین بەشدار بوون و توانیان ھەرسێکیان سەرکەوتن بەدەستبھێنن بەسەر رکابەرەکانیان لە چوارچێوەی یەکێتی موای تای عێراقی
.