لە میسر منداڵانی بچووک هان دەدرێن بۆ ئەوەی وەرزش بکەن

هیند فاروق عەبدوڵا ئاماژەی بەوەدا کە منداڵانی کچ کەمتر لە کوڕان بەشداری وەرزش دەکەن و جەختی لەوە کردەوە، منداڵان دەبێت هەوڵی نائاسایی بدەن بۆ گەیشتن بە خەونەکانیان.

قاهیرە

 

لە میسر نایەکسانی ڕەگەزی و توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ قووڵتر دەبێتەوە، ژنان لە هەوڵدانی شکاندنی داب و نەریتەکان و بەشداریکردن لە ژیانی کۆمەڵایەتیدان، بۆ ئەوەی ژنان و منداڵانی کچی وڵاتەکە لە هەندێک لقی وەرزش و پێشکەوتن بەم شێوەیە کار بکەن، سەختی زۆردەبینن، قەیرانی ئابووری لە وڵات و نەبوونی پاڵپشتی پێویست ڕێگە نادات منداڵانی کچ لەم بوارەدا پێشبکەون.

 

لەگەڵ هیند فاروق عەبدوڵا کە لە بەشی پەروەردەی وەرزشی منداڵانی کچ لە زانکۆی حەلوان کاردەکات، سەبارەت بە ئەزموونەکانی لە بواری وەرزش و بارودۆخی ئێستای وڵات قسەمان کرد.

 

''هەوڵی زۆر دەدەن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان''

هیند فاروق عەبدوڵا ڕایگەیاند، لەسەر داوای دایکی ئەم بەشەی هەڵبژاردووە، دواتر پێشکەوتووە و زۆر کاری کردووە و دواجار بووەتە مامۆستا  وتی: هەرچەندە هەڵوێست بەرامبەر بەو منداڵانە کچانەی کە دەیانەوێت وەرزش بکەن گۆڕاوە، بەڵام ئەم بەربەستە هێشتا لە هەندێک ڕووەوە بوونی هەیە، سەرەڕای ئاستەنگەکان، حەزی منداڵان بۆ وەرزش زیادیکردووە، منداڵانی کچ زیاتر حەزیان لە وەرزشە لەکوڕان، چونکە هەوڵدەدەن خۆیان بسەلمێنن، ئەوان زۆر کاریان کرد بۆ ئەوەی زاڵ بن لەم بوارەدا و گەیشتن بە ئامانجەکانیان، هەوڵەکانمان سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و منداڵانی کچ نوێنەرایەتی وڵاتەکەیان دەکەن لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا.

 

هیند فاروق عەبدوڵا وتی: هیچ وەرزشێک نییە منداڵانی کچ نەتوانن ئەنجامی بدەن، چونکە دەتوانن لەیارییە جۆراوجۆرەکاندا داهێنەر بن، لەبواری زانستە وەرزشییەکاندا بەشێکی زۆریان قبوڵ دەکەن لە زانکۆ بخوێنن و چەندین تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن بۆ چوونە ناو زانکۆ، ئەوان شوێن خواستەکانیان دەکەون و دەتوانرێت بڵێین سەرکەوتوو دەبن.

 

''منداڵان پێویستیان بە هاندان هەیە''

هیند فاروق عەبدوڵا کە پێیوایە یەکێک لە گەورەترین ئاستەنگەکانی منداڵانی کچ لە کاتی وەرزشدا ڕووبەڕووی دەبێتەوە، لاوازی داراییە و خەرجکردنی پارە لەم بوارەدا بەهۆی کێشەی داراییەوە ئاستەنگ دروست دەکات، هەروەها منداڵانی کچ بۆ وەرزش پاڵپشتی ناکرێن و لە کۆتاییدا وتی: کولتووری کۆمەڵگە لە بواری وەرزشدا گۆڕانکاری زۆری بەسەردا هاتووە، منداڵانی کچ پێویستیان بە پشتگیری و هاندان هەیە، چونکە تیپەکانی تۆپی پێی ژنان و وەرزشەکانی دیکە ئەنجامێکی سەرنجڕاکێش لە ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا بەدەستدەهێنن.

https://youtu.be/0MxThZNQbWk?si=rL2NrL0aM1loaw0O