کچانی نەورۆز بوونە پاڵەوانی پاسکیلسواری عێراق
پاڵەوانێتی پاسکیلسواری عێراق لە شاری کەربەلا بەڕێوەچوو، دوای کۆتاییهاتنی پاڵەوانێتییەوە، کچانی یانەی نەورۆز ئاستی یەکەم، دووەم و سێیەمی پاڵەوانێتییەکەیان بەدەستهێنا.
ناوەندی هەواڵ
پاڵەوانێتی پاسکیلسواری عێراق، بۆ وەرزی ئەمساڵ لە شاری کەربەلا بەڕێوەچوو، تێیدا چەندین یاری و ڕکابەری لەنێوان یانەکانی کچانی عێراق ئەنجامدرا، یانەی کچانی نەورۆز توانیان ڕیزبەندی یەکەم، دووەم و سێیەم بەدەستبهێنن.
تیپی کچانی پاسکیلسواری یانەی نەورۆز لە ساڵی ٢٠٠٧ لە سلێمانی دامەزراوە، بۆ ماوەی ١٠ ساڵە ڕیزبەندی یەکەمەکانی پاڵەوانێتی عێراقیان گرتووە، توانییان لە پاڵەوانێتی پاسکیلسواری عێراق لەسەر ئاستی تاک هەریەک لە یاریزانان، سۆزى دڵشاد، مژده مهحمود و زههرا پلهكانى یهكهم تا سێیهم بەدەستبهێنن.
پاڵەوانێتی پاسکیلسواری عێراق، پاڵەوانێتییەکی ساڵانەیە و هەر ساڵە و لە شارێکی عێراق بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەمساڵ لە کەربەلا و ساڵی ٢٠١٨ لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.