هەفتەی پێنجەمی خولی نایابی تۆپی پێی ژنان لە شاری سنە بەڕێوەچوو

مریەم ئیراندووست، ڕاهێنەری نوێی یانەی ئیستا، هیوای سەرکەوتنی بۆ داهاتووی تیپەکە خواست و جەختی لەوە کردەوە کە هەوڵی یاریزانان و یەکسانبوون بەرامبەر گوڵگەهر سیرجان پێشکەوتن و توانای سەرکەوتنی ئیستا نیشان دەدات.

سنە

 

دوێنێ لە یاریگای ئیستقلال لە شاری سنە، هەفتەی پێنجەی خولی نایابی تۆپی پێی ژنان بەڕێوەچوو، لەم هەفتەیەدا هەردوو یانەی گوڵگەهر سیرجان و ئیستا کوردستان ڕووبەڕووی یەک بوونەوە و بە ئەنجامی ١-١ یارییەکە کۆتایی هات.

 

دوای شکستێکی قورس بەرامبەر خاتوون بام، تیپی ئیستا ئەمجارە ئاستێکی باشتری بەرامبەر گوڵگەهر سیرجان نیشاندا و توانی بە بردنەوەی یەکسانبوون ڕازیبوونی ڕێژەیی هاندەرانی بەدەستبهێنێت. گێمی یەکەمی ئەم یارییە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، بەڵام لە گێمی دووەمدا هەردوو تیپ گۆڵێکیان تۆمار کرد و تاکە گۆڵەکەش شەقایق ڕۆژبەهان بە لێدانی سزا تۆماری کرد.

 

مریەم ئیراندووست، ڕاهێنەری نوێی یانەی ئیستا کە بۆ یەکەمجارە لە خولێکدا ڕاهێنەرایەتی بکات، لەگەڵ فاتمە سادقی (ڕاهێنەری پێشوو) بەشداری ئەم یارییەیان کرد و مریەم ئیراندووست بە دەربڕینی هیوا بۆ داهاتووی تیپەکە جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ئەنجامە هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ سەرکەوتنی داهاتووی یانەی ئیستا.

 

شایەنی باسە تیپەکەی گوڵگەهر سیرجان حەوت یاریزانی نیشتمانی هەیە و ئەمەش بە دەستکەوتێکی گەورە دادەنرێت بۆ تیپی ئیستا. لە کۆتایی یارییەکەدا یاریزانە کۆنەکان لەگەڵ بینەرانیان چەپڵەیان لێدا و ئەم تیپە ئێستا لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی خولەکەدایە.