شاجوان، لە پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا سەرکەوتنی بەدەستهێنا

شاجوان بەهرۆز، پاڵەوانی کورد و یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا بۆ یارییە سیانییەکان پلەی یەکەمی بەدەستهينا.

ناوەندی هەواڵ

 

له‌ پاله‌وانێتى رۆژئاواى ئاسیا بۆ ترایسلون كه‌ یارییه‌كانى له‌ وڵاتى كوه‌یت به‌رێوه‌ده‌چێت، شاجوان بەهرۆز، کە کوردەو یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقە بۆ یارییه‌ سیانییه‌كان توانى پله‌ى یه‌كه‌م تۆماربكات و یه‌كه‌م میدالیاى ئاڵتونى بۆ عێراق ده‌سته‌به‌ر بكات .

 

شاجوان بەهرۆز کە پاڵەوانی یارییە سیانیەکانە، لە ساڵی ٢٠٢٢ خاوەنی نازناوی دوو پلەی پێنجەمی پاڵەوانێتی ئەفریقیایە، هەر لەو ساڵەدا بەشداری پاڵەوانێتی جیهانی یاریە سیانیەکانی کرد بە بەشداری ٧ هەزارو ٥٠٠ وەرزشکار، توانی پلەی ٨ بەدەست بهێنێت.