کاترین، ڕاهێنەرە کوردەکەی هەرێم و پاڵەوانەکەی عێراق

هێرۆ عەبدول وەهاب هێزی لەش و ناوبژیوان-حکمی پلە دووی عێراقە لە هێزی لەشدا، توانیویەتی چەندین پاڵەوانێتی بەدەستهێنێت و لە ئێستاشدا یاریزانی بۆکسێنە.

ناوەندی هەواڵ

 

هێرۆ عەبدول وەهاب، ناسراو به کاترین، ڕاهێنەری هێزی لەش و ناوبژیوان-حکمی پلە دووی عێراقە لە هێزی لەشدا، ماوەی ٨ مانگیشە بووەتە یاریزانی بۆکسێنی یانەی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان.

 

لە لێدوانێکیدا بۆ نوژنها کاترین باس لەو پاڵەوانێتیانە دەکات کە بەشداری کردووە، دەڵێت: لە ئێستادا یاری بۆکسێن دەکەم، ٣پلەی پاڵەوانەێتیم بەدەستهێناوە و یەکەمی کوردستان و دووەمی بەغدام، لە ٢٧ی تەمموز بەشداری پاڵەوانێتی بۆکسێنم کرد لەسەرناوی یانەی پێشمەرگە لە سلێمانی و پلەی یەکەمم بەدەستهێنا بەرامبەر بە یانەی شباب عدل.

 

دەربارەی پاڵەوانێتی بۆکسێن، کاترین دەڵێت: خۆشبەختانه له خولی یەکەمدا توانیم خاڵی یارییەکە بەدەستبهێنم، لەم پاڵەوانێتیەدا ٨ هه ڵبژارده یاری دەکرد لەسەر ئاستی عێراق، لە یانەی پێشمەرگه به ٥ یاریزان توانیمان پلەی یەکەم بۆ یانەکە بەدەستبهێنین، کە ئەمە سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ ئێمە.