ئەکادیمیای وەرزش بۆ منداڵانی قامیشلۆ کرایەوە

ئەنجومەنی گەنجان و وەرزشی کانتۆنی جەزیرە، ئەکادیمیایەکی وەرزشی بۆ منداڵانی تەمەن ٦ بۆ ١٤ ساڵ کردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ لە یاریگای شەهید حەیسەم کیچۆ لە شاری قامیشلۆ مەشقی تیۆری و پراکتیکی تۆپی پێ دەستیپێکرد و ڕاهێنانەکان لە ئەکادیمیاکەدا بۆ ماوەی ٣ مانگ بەردەوام دەبێت.

 

لە یاریگای تۆپی پێ، لە چوارچێوەی پرۆگرامی ئەکادیمیا، دوای ئەوەی خوێندکاران بەپێی تەمەنیان جیاکرانەوە و کران بە گرووپ، دەستیان بە بەرنامەکانی ڕاهێنان کرد.

 

لە ئەکادیمیاکەدا، تیپێکی ٨ کەسی کە دوانیان ژنن، لە کاتژمێر ١٨:٠٠ بۆ ١٩:٠٠، مەشقی تیۆری و پراکتیکی تۆپی پێ لە یاریگاکانی شەهیدانی ١٢ی ئادار و یاریگای شەهید حەیسەم کیچۆ لە شاری قامیشلۆ ئەنجام دەدرێت.

 

ڕاهێنانەکان لە ئەکادیمیا بۆ ماوەی ٣ مانگ دەخایەنێت و بڕوانامە دەدرێت بە خوێندکارە سەرکەوتووەکان، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە لایەن ئەندامی دەستەی لاوان و وەرزشی کانتۆنی جەزیرە بە ئاژانسەکەمان دراوە، لە داهاتوودا وەرزشی باسکە، بالە، تۆپی دەست، تێنس و مەلەوانیش لەو ئەکادیمیایە دەخوێندرێت.

 

ئەنجومەنی گەنجان و وەرزشی کانتۆنی جەزیرە لە ساڵی ٢٠١٧ەوە لە ڕێگەی نووسینگەکانییەوە مەشق و ڕاهێنانی تۆپی پێ، بالە، تێنس و چەند وەزشێکی دیکە بۆ منداڵانی تەمەن ٦ بۆ ١٤ ساڵان ئەنجام دەدات.

 

بە پشتبەستن بە پێشکەوتنی کارەکە کە نزیکەی ٥٠٠ منداڵ ڕاهێندراون، دەستەی کارگێڕی بڕیاریدا لە ساڵی ٢٠٢٤دا ڕاهێنانەکان لە ژێر چەتری ئەکادیمیایەکدا ئەنجام بدات.