بۆ یەکەم جار لە مەنبج ژنان بەشداری پێشبڕکێی شەترەنج دەکەن
بەشی لاوان و وەرزشی بە دروشمی "ئێمە خاک و شۆڕشەکەمان دەپارێزین" پێشبڕکێیەکی شەترەنجی ژنانی لە مەنبج بەڕێوەبرد. مەنبج
بەشی لاوان و وەرزشی بە دروشمی "ئێمە خاک و شۆڕشەکەمان دەپارێزین" پێشبڕکێیەکی شەترەنجی ژنانی لە مەنبج بەڕێوەبرد.
مەنبج
دوای ئازادکردنی شاری مەنبج لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، دەستەی وەرزش و لاوان بە دروشمی "ئێمە خاکەکەمان و شۆڕشەکەمان دەپارێزین" بە بەشداری ٤٠ یاریزان کە ١٠ یاریزانی ژنی گەنج لە هەموو ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریان دەستیان بە پێشبڕکێی شەترەنج کرد، پێشبڕکێکە کە ماوەی دوو ڕۆژی خایاند لە ٢٤ی شوبات بە خەڵاتکردنی تیمەکانی بەشدار لە هەرێمی فورات و هەرێمی جزیرە و شارەکانی ڕەققە و تەبقا و مەنبج و دێرەزور کۆتایی هات، لە یەکەم ڕۆژی پێشبڕکێکەدا هەڵبژاردەی جزیرە پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و هەڵبژاردەی ڕەقە پلەی دووەمی بەدەستهێنا و هەڵبژاردەی فوراتیش پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.
لەڕۆژی دووەمدا یاریزان سارا محەمەد لەشاری تەبقا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و غوفران مەحمود لەشاری تەبقا لەپلەی دووەم و هەزار عەباس لەشاری مەنبج پلەی سێیەم و ئالا فەفی لەشاری تەبقا پلەی چوارەمی بەدەستهێنا.
"پێویستە ژنانی گەنج بەشداری پێشبڕکێی شەترەنج بکەن"
بانە وەلید، کە لەگەڵ تیمی شاری مەنبج بەشداری پێشبڕکێی شەترەنج بوو، ڕایگەیاند، کە بۆ یەکەم جار بەشداری ژنان لە پێشبڕکێی شەترەنجدا هەنگاوێکی گرنگ بوو وتی: "ئەمە دووەم ساڵە کە دەستەی وەرزش و لاوان پێشبڕکێیەکی شەترەنج لە مەنبج بەڕێوەدەبات ئەوەی پێشبڕکێی ئەمساڵ لە ساڵی ڕابردوو جیادەکاتەوە بەشداری ژنانە داوا لە هەموو ژنان دەکەم کە بەشداری پێشبڕکێی وەرزشی بکەن و بەربەستە تەقلیدی و نەریتەکانی کۆمەڵگا بشکێنن".
"بۆ ئێمەی ژنان گرنگە بەشداری وەرزشە جیاوازەکان بکەین"
ڕۆزدار حەمێ، کە لەگەڵ تیمی شاری کۆبانێ بەشداری پێشبڕکێکەی کردوە وتی: "ئەمە یەکەم جارە کە ئێمە وەک تیمی شاری کۆبانێ لە ئاستی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە پێشبڕکێیەکی شەترەنجدا بەشدار دەبین، پاڵەوانێتییەکان کە سەرجەمی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەخۆدەگرێت هەنگاوێکی گرنگن و بەشداری ژنان لەم یارییانەدا هەنگاوێکی گرنگە".