بۆ جاری سێیەم لەسەریەک ئارینا سابالێنکا نازناوی پاڵەوانێتی ووهانی بەدەستهێنا
ئارینا سابالێنکا، یاریزانی بیلاڕووسی کە پلەی دووەمی جیهانە، لە پاڵەوانێتی تێنسی کراوەی ووهان لە چێنگ چێنوێنی چینی بردەوە.

ناوەندی هەواڵ
ئارینا سابالێنکا، یاریزانی بێلاڕووسی دوای ئەوەی لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٨-٢٠١٩ دا تاجی پاڵەوانێتی بەدەستهێنا، توانی بۆ سێیەم جار لەسەریەک نازناوی پاڵەوانێتی تێنسی کراوەی ووهان بەدەستبهێنێت.
دوای یارییەک کە دوو کاتژمێر و ٤٠ خولەکی خایاند، ئارینا سابالینکا، یاریزانی بێلاڕووسی کە پلەی دووەمی جیهانە، نازناوی پاڵەوانێتی تێنسی کراوەی ووهانی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە یاریزانی چینیی چێنگ چێنوێن، کە پلەی حەوتەمی بردەوە، بە ئەنجامی "٦-٦" "٦-٣" "٥-٧"، "٦-٣" نازناوی پاڵەوانێتی تێنسی کراوەی ووهانی بەدەستهێنا.
بردنەوەی پاڵەوانێتی تێنسی ١٠٠٠ خاڵی چینی "وهان" بە سێیەم نازناوی دادەنرێت و بەم سەرکەوتنەش ئارینا سابالینکا بووە یەکەم یاریزان کە سێ جار ئەم نازناوەی بەدەستهێناوە، دوای ئەوەی لە نێوان ساڵانی ٢٠١٨ بۆ ٢٠١٩ نازناوی بەدەستهێناوە، و توانی پارێزگاری لە ڕیکۆردەکەی بەبێ هیچ دۆڕانێک لە ووهان بکات.