زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە عێراق ڤاکسینیان وەرگرتووە

لیژنەی تەندروستی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنیت، ئەگەر بەکارھێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت، ئەوا عێراق پێویستی بە ٢٩ ساڵە بۆ ئەوەی تەواوی دانیشتوانەکەی ڤاکسین وەربگرن.

لیژنەی تەندروستی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنیت، ئەگەر بەکارھێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت، ئەوا عێراق پێویستی بە ٢٩ ساڵە بۆ ئەوەی تەواوی دانیشتوانەکەی ڤاکسین وەربگرن.

ناوەندی هەواڵ
 

جەواد موسەوی ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ھاوڵاتیانی عێراق بە پێی پێویست بە دەنگ داواکارییەکانی وەرگرتنی ڤاکسینەوە ناچن و ھەندێک لەو ناوەندانەی بۆ پێدانی ڤاکسین دیاریکراون، کات ھەیە تەنانەت یەک کەسیش سەردانیان ناکات.

 

ئەو ئەندامەی لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی عێراق باس لە مەترسییەک دەکات و دەڵێت: " پڕۆسەکە زۆر سستەو ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت عێراق ٢٩ ساڵی تری دەوێت بۆ ئەوەی تەواوی دانیشتوانەکەی ڤاکسین وەربگرن".


بە پێی ئەو ئامارانەی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عێراقەوە بڵاودەکرێتەوە، تا ئێستا لە کۆی ٤٠ ملیۆن عێراقی، تەنھا یەک ملیۆن و ١٢٧ ھەزار کەس ڤاکسینیان وەرگرتووە کە دەکاتە ڕێژەی لە ١٪ی دانیشتوانی عێراق.