"ژنان دەبێت ساڵانە پشکنینی پێشوەختە ئەنجامبدەن"

توێژینەوەیەک ئاشکرایدەکات، شێرپەنجەی هێلکەدان کە یەکێکە لە مەترسیدارترین شێرپەنجەکان لە ژناندا، دەکرێت بە پشکنینی پێشوەختە پێشگیری لێبکرێت و بەزوویی چارەسەربکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

توێژینەوەیەکی زانکۆی بێرمینگهام لە بەریتانیا کە هەزار و ٧٩٠ ژن پشکنینیان بۆ کراوە و دەرکەوتووە، زوو دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی هێلکەدان چارەسەر ئاساندەکات و درەنگ دەستنیشانکردنی ئەم شێرپەنجەیە چاکبوونەوە و ڕزگاربوون لێی بۆ ١٣% کەمدەکاتەوە. 

 

پزیشک سوزا سوندەر، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە وتی: ژنان دەبێت ساڵانە پشکنینی پێشوەختە ئەنجامبدەن بەتایبەت کە شێرپەنجەی مەمک و ‌هێلکەدان زۆر باون لە ئێستادا.

 

ئاماژە بەوەکراوە، ڕەنگە لە سەرەتادا نیشانەکانی ئەم شێرپەنجەیە دەرنەکەون تاوەکو زیاتر پەرەدەسێنێت و دەگاتە قۆناخەکانی بڵاوبوونەوە بۆ ئەندامەکانی دیکە.

 

دەکرێت تووشبوو هەست بەم نیشانانە بکات:

ئاوسانی سک

 دەبەزینی لەناکاوی کێش

 ماندوویێتی

 ئازاری پشت و زۆر میزکردن