هەندێک خۆراک هەن بە هەڵە بۆ دابەزاندنی کێش بەکاردەهێندرێن

هەندێک لە هاوڵاتیان شێوازی جۆراوجۆر بەکاردەهێنن بۆ دابەزاندنی کێشی جەستەیان، یەکێک لەوانە دابەزاندنە بە ئەنەناس، کە لەگەڵ ئەوەی سودی نییە، زیانی جەستەیی دروستدەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەنەناس، خۆراکێکی باوی دابەزاندنی کێشە لەناو ئەو کەسانەدا کە هەوڵی دابەزاندنی کێش و چەوری تواندنەوە دەدەن، ئەو میوەیە بە چەندین شێوازی جیاواز دەخورێت و بەکاردەهێندرێت بۆ دابەزاندنی کێشی لەش.

 

یەکێک لە ڕێگاکانی دابەزاندنی کێش بە ئەنەناس، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ خواردنیەتی و دواتر بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ خۆراکی ئاسایی بخورێت، هەندێک دەڵێن خواردنی بڕێکی زۆر لە ماوەی ڕۆژێکدا هاوکارە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش.

 

یەکێکی دیکە لە ڕێگاکانی کێش دابەزاندن بە ئەنەناس،ئەوەیە، پێویستە کە ڕۆژەکانی یەک لەدوای یەک بن، وە هەندێک ڕێگەی دیکە ئەوەیە، ئەو کەسەی کێش دادەبەزێنێت داوای لێدەکەن جگە لە ئەنەناس هیچی تر نەخوات، هەندێکی تر ڕێگە دەدەن تەنها ماست و پرۆتین بخۆن.

 

ئایا ئەنەناس دەبێتە هۆی دابەزینی کێش؟

وەڵامی ڕاست ئەوەی کە کەمکردنەوەی وەرگرتنی کالۆری بە هەر شێوازێک لە شێوازەکان، دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش، بۆ نمونە، ئەگەر ڕۆژانە ڕاهاتبی بە بەکارهێنانی ٢٠٠٠ کالۆری لە ڕۆژێکدا و پاشان پلانی ٥ ڕۆژی بەکاربهێنیت لە خواردنی هەر شتێکی تەندروست، کە مەرج نییە ئەنەناس بێت، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی کالۆری.

 

یەک کوپێک (١٦٥ گرام) لە سێجای ئەنەناس، تەنها ٨٢.٥ کالۆری دابین دەکات. با بڵێین ٦ کوپ (٩٩٠ گرام) ئەنەناس لە ڕۆژێکدا کە تەنیا ٤٩٥ کالۆریە و هەر خۆراکێکی دیکەش کە بە شێوەیەکی بەرچاو کالۆری کەمبکاتەوە، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی کێش.

 

بە واتایەکی دیکە بەکارهێنانی هەر ڕێگەیەک بۆ دابەزاندنی کێش سەلامەت نییە، هیچ توێژینەوەیەک دەرینەخستووە کە دابەزاندنی کێش بە ئەنەناس تەندروستە.

 

دەکرێت دابەزاندنی کێش بە ئەنەناس مەترسیدار بێت

بەکارهێنانی ئەنەناس بۆ دابەزاندنی کێش ئەگەری هەیە کاریگەری لاوەکی دروستبکات، چونکە ئەنەناس ترشە و کاتێک تەنها بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ و لە ڕۆژەکەدا ببێت بە هەموو ژەمە خۆراکییەکان، کاریگەرییە لاوەکییەکانی وەک گێژبوون، سەرئێشە، ئازاری برسیەتی، بێخەوی و لاوازی دروستدەکات.

 

هۆکارەکانیش ئەوەیە، ئەنەناس کەمتر لە یەک گرام پرۆتین و چەوری تێدایە، لەکاتی دابەزاندنی کێشدا بە ئەنەناس لەش ئەو خۆراکانە بەدەستناهێنێت کە پێویستە بە شێوەیەکی گونجاو بەکاریبهێنێت.

 

بە پێی زانیارییەکی ئاژانسی هەواڵی دی پی ئەی ئەڵمانی، دەرکەوتووە ئەنەناس چەوری ناسوتێنێت، کالۆری و چەوری کەمە و پڕە لە ڤیتامین C بەڕێژەی١٩ ملیگرام بۆ هەر ١٠٠ گرامێک، لەگەڵ ئەوەشدا، ئەنەناس پۆتاسیۆمی تێدایە، کە یارمەتی دانیشتن دەدات بە شێوەیەکی خێرا یاخود توشی سکچوونت دەکات.