وەزارەتی تەندروستی هەرێم: توشبون بە کۆرۆنا سێ هێندە زیادی کردوە

وەزارەتی تەندروستی ھەرێم ھۆشداری لەبارەی روودانی کارەسات دەدات بەھۆی بەرزبونەوەی ئامارەکانی کۆرۆنا و داواش دەکات لە رۆژانی داهاتوو دەمامک ببەستن و قەرەباڵغی کەمبکەنەوە.

وەزارەتی تەندروستی ھەرێم ھۆشداری لەبارەی روودانی کارەسات دەدات بەھۆی بەرزبونەوەی ئامارەکانی کۆرۆنا و داواش دەکات لە رۆژانی داهاتوو دەمامک ببەستن و قەرەباڵغی کەمبکەنەوە.
ناوەندی هەواڵ

 

د.ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبوک رایگەیاند، رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا بە بەراورد لەگەڵ چەند ھەفتەیەک بەرلەئێستا سێ ھێندە زیادیکردووە، ئامارەکان ترسناکن و پێشبینی دەکرێت رۆژانە ھەزاران کەس تووشی ڤایرۆسەکە ببن، ئەگەر بەریەککەوتن کەم نەکرێتەوە، کارەسات بەڕێوەیە

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی داوا  لە ھاوڵاتیان دەکات لە رۆژانی داهاتوودا، کە جەژنی قوربانە پابەندبن بە رێنماییەکان و دەمامک ببەستن و قەرەباڵغی کەم بکەنەوە.