چۆن گرژی ماسولکەکانت کەمدەکەیتەوە لە ڕێگای خۆراکەوە؟
پزیشک هەڤین کەمال، پسپۆڕ لە زانستی ئازار و بەنج، ڕێنمایی دەکات بە کۆمەڵێک خۆراک گرژی ماسولکەکانی جەستە کەم بکرێتەوە
ناوەندی هەواڵ
ههڤین کهمال شا محەمەد، پزیشکی پسپۆڕ له زانستی ئازار و بهنج و شارهزا له چارهسهری فهقهرات و نهخۆشی جومگهکان بێ نهشتهرگهری، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی لە فەیسبووک زانیاری لە بارەی ئەو خۆراکانەوە بڵاودەکاتەوە کە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی گرژی ماسولکەکان.
ئەو پزیشکە دەڵێت: یەکێک لە هەرە کێشە باوە تەندروستییەکانی ئەم سەردەمە، دروستبوونی گرژی ماسولکەکانە، بەتایبەت ماسولکەکانی پوز و شان و مل، کە زۆربەی جار هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ماندووبوون و لایف ستایلی خراپ، کەمی خواردنەوەی ئاو و زیاد خۆری لە خواردنی فاست فوود و ناتەندروست.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا نێرگەلە کێشان و جگەرەی ئەلەکترۆنی و جگەرەی ئاسایی بەهەمان شێوە کاریگەری زۆریان هەیە و خواردنەوەی ڕێژەیەکی زۆریش لە چا و قاوە و خواردنەوە گازییەکان کاریگەری خراپیان هەیە ، ئەمانە و چەندەها هۆکاری تر و نەخۆشی ماسولکەکان لەوانەیە گرژی دروست بکەن.
پزیشک هەڤین کەمال باس لەو خواردن و خواردنانەوە دەکای کە پێویستە زیاد بکرێت بۆ ژەمە خۆراکیەکان بۆ کەمکردنەوەی ئەو گرژییە:
-پەتاتەی شیرین، لەبەرئەوەی ماددەی کالسێۆم و مەگنیسێۆم و پۆتاسێۆمی تیادایە کە گرژی و ڕەقبوونی ماسولکە ناھێڵێت.
-ئەڤۆکادۆ کە ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسێۆمی تیادایە کە ماسولکە خاوکەرەوەیە.
-پاقلەمەنیەکان، فاسۆڵیا، لۆبیا، کەڕێژەیەکی زۆر مەگنیسێۆمی تیادایە کە ئازاری ماسولکە ناھێڵێت .
-شووتی یاخود شەربەتەکەی کە ناھێڵێت ماسولکەکان وشک بنەوە چونکە ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تیادایە .
-شیر یاخود شیرەمەنیەکان کە ڕێژەیەکی زۆر پرۆتینی تیادایە کەیارمەتی دروست بوونەوەی خانە تێکشکاوەکانی ماسولکە دەدات .
-سرکەمەنی یاخود ترشیات و خەیار شۆر ، کاریگەری ھەیە لەسەر تەحفیز کردنی دەمارەکان کەئەویش دەبێتە ھۆی نەھێشتنی ئازار و ڕەقبوونی ماسولکەکان .
-سەوزە گەڵا تۆخەکانی وەکو سڵق و کاھوو و سپێناغ و ..ھتد ، کەڕێژەیەکی زۆر کالسێۆم و ماگنیسێۆمیان تیادایە .
-پرتەقاڵ و نارنج و سەندی ، ڕێژایەکی زۆر ئاو پۆتاسێۆمیان تیادایە کەیارمەتی خاوکردنەوەو باشتر بوونی ماسولکەکان دەدەن .
-چەرەزات ،بەھەموو جۆرەکانیەوە سەرچاوەیەکی باشن بۆ مەگنیسێۆم .
-ماسی، بەتایبەتی جۆری سەلمۆن کە چەوریەکەی هانی چالاک بوونی سوڕی خۆێن دەدات کە کاریگەری ھەیە لەسەر کاری ماسولکەکان .
-تەماتە ، کە ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسێۆمی تیادایە ، کە یارمەتی خاوکردنەوەی ماسولکەکان دەدات .
-ئاو ، خواردنەوەی ئاو بەڕێژەی زۆر ١٢ پەرداخ و زیاتر لەڕۆژێکدا، ڕێگری دەکات لە ووشکبوونەوەی ماسولکەکان و ئیش وکاریان چالاک دەکات .