تەندروستیی جیهانی: نابێت چیدی ڤاکسین بدرێتە چەند وڵاتێک

بەرپرسانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنن لە مانگی رابردوودا رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ٥٠٪ زیادیکردووە، هەروەها داواکراوە ئەو وڵاتانەی ٤٠٪خەڵکەکەی ڤاکسینیان وەرگرتووە چیدی ڤاکسینیان نەدرێتێ.

ناوەندی هەواڵ

رۆژی ٤ی تشرینی یەکەم رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە ژنێفی سویسڕا کۆبووەوەو تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی جیهانیش دەڵێت ئەو وڵاتانەی٤٠٪ی خەڵکەکەی ڤاکسینی وەرگرتووە، پێویستە چیدی ڤاکسینیان نەدرێتێ، داواشی لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ڤاکسین کرد، ڤاکسین ببەخشنە میکانیزمی کۆڤاکس-ی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئەوەی ڤاکسین بۆ تەواوی وڵاتانی جیهان بە یەکسانی دابەشبکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت کۆمپانیای فایزەر تەنیا ٪١ی بەرهەمەکانی بە کۆڤاکس فرۆشتووە و مۆدێرناش تەنیا یەک ملیۆن قورچکی تا کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم دابینکردووە.

هاوکات هانس کلوج سەرۆکی رێکخراوی تەندرووستیی جیهانیی لە لقی ئەوروپا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند تاوەکو مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو چاوەڕوان دەکرێت ٥٠٠هەزار کەیسی مردن بەهۆی کۆڕۆناوە لەو کیشوەرە تۆمارەبکرێن و ئەمەشی بۆ رێژەی نزمی وەرگرتنی ڤاکسین گەڕاندەوە