تەندروستی سلێمانی تایبەت بە پەتای سکچوون و ڕشانەوە هۆشداریی بە هاوڵاتییان دەدات
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى سكچوون و ڕشانه‌وه پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، پێویستە هاوڵاتیان دووربکەونەوە لە خواردنی سەر عەرەبانەو سەوزەو میوە بە باشی بشۆردرێتەوە.
ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى سكچوون و ڕشانه‌وه پەیامێکی بڵاوکردەوە، کە بەمجۆرەیە:
- تانكى ئاوى خواردنه‌وه‌ى ماڵه‌كانتان پاك بكه‌نه‌وه لایه‌نى كه‌م به شه‌ش مانگ جارێك وه ده‌بێت به‌رده‌وام سه‌رداپۆشراوبێت.
- پێویسته سه‌وزه‌و میوه به‌باشى بشۆرێته‌وه به مادده‌ى په‌رمه‌نگه‌ناتى پۆتاسیۆم یان به خوێ یان هه‌ر پاكژكه‌ره‌وه‌یه‌كى تر پاشان ئاوێكى زۆرى پێدابكه.
خواردنى سه‌ر عه‌ره‌بانه و ده‌ست گێره‌كان مه‌خۆن بۆ پاراستنتان له نه‌خۆشى.
- دڵنیابه لهسهرچاوهى ئاوى خواردنه‌وه ته‌نها ئاوى به‌لوعه یان بوتڵ كراوى كارگه‌كان به‌كاربهێنه بۆ خواردنه‌وه ئه‌گه‌ر ئاوى بیرت به‌كارهێنا به‌باشى بیكۆڵێنه پاشان به‌كارى بهێنه.
-بەردەوام شۆردنی دەستەکان لەکاتی پێش نان خواردن، ئاماده‌كردنى خواردن، شیرپێدانى دایك بۆ كۆرپه‌كه‌ى، ئاماده‌كردنى خواردن و شیر بۆ منداڵ و به‌كارهێنانى ده‌رمان، پاش توالێت، نان خواردن، هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ نه‌خۆش، پاككردنه‌وه‌ى منداڵه‌كه‌ت.
لە کۆتاییدا بەڕیوەبەرایەتییەکە داوا لە هاوڵاتیان کردووە، له كاتى توشبوون به سكچوون و ڕشانه‌وه، شله‌مه‌نى زۆر بخۆن و سه‌ردانى نزیكترین مه‌ڵبه‌ندى ته‌ندروستى بكه‌ن.