تەندروستی جیهانی، لە هەموو ٣٠ چرکەیەکدا کەسێک بە هەوکردنی جگەر گیان لەدەست دەدات

ساڵانە لە ڕۆژی جیهانی جگەر هۆشیاری زیاتر بە هاوڵاتیان دەدرێت لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریان، تا خۆیان بپارێزن لە توشبوون بە نەخۆشی هیپەتایتس C. ناوەندی هەواڵ

ساڵانە لە ڕۆژی جیهانی جگەر هۆشیاری زیاتر بە هاوڵاتیان دەدرێت لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریان، تا خۆیان بپارێزن لە توشبوون بە نەخۆشی هیپەتایتس C.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ ٢٨ی تەمموز ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی هەوکردنی جگەر کە ناوە زانستییەکەی "هیپەتایتس C"یە هۆشداری دا، لە هەر ٣٠ چرکەیەکدا کەسێک بەو نەخۆشیە گیان لەدەست دەدات، لە ئێستا ٣٥٠ ملیۆن هاوڵاتی بەو نەخۆشیەوە دەناڵێنن.

٢٨ی تەمموز بە ڕۆژی جیهانی جگەر دانراوە، ساڵانە ئەو ڕۆژە بەرز ڕادەگیرێت لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری هاوڵاتیان لە توشبوون بە ڤایرۆسی جگەر، کە هەڵئاوسانێکی جگەرییە و بەهۆی ڤایرۆسی HCV ڕوودەدات، لە ئێستادا ٣٥٠ ملیۆن هاوڵاتی بەدەست ئەوە نەخۆشیەوە دەناڵێنن.

هیپەتایتس C نەخۆشیەکە بەهۆی ڤایرۆسی ( HCV ) توشی جگەر دەبێت، یەکێکە لەو نەخۆشیانەی بەهۆی پەیوەندی خوێنەوە دەگوازرێتەوە، هەر بۆیە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی داوای خۆپاراستن لەپێناو بنبڕکردنی ئەو نەخۆشیە دەکات.

ئەدهامون غیبریسوس، سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەدا، خزمەتگوزاری و ڕێگاکانی خۆپاراستن لەو ڤایرۆس و نەخۆشیە هەروەها چارەسەرکردنی لە ئاستێکی زۆر کەمدایە.

ئاماژەی بەوەشدا ئەو ستراتیژەی ڕێکخراوی جیهانی WHO لە بەرنامەیدایە کاری پێبکات بۆ لەناوبردنی ئەو نەخۆشیە، لەلایەن هەموو وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی WHO پەسەندکراوە، کە بەهۆی ئەو پلانەوە ڕێژەی توشبوونیش لە نێوان ساڵی ٢٠١٦ بۆ ٢٠٣٠ بە ڕێژەی ٪٦٥ کەمدەبێتەوە.

بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەتوانرێت لە ڕێگەی کوتان و پشکنینی تایبەت و پێدانی دەرمان بە هاوڵاتیان ڕێگە لە ٤ بۆ ٥ ملیۆن توشبوون بە هیپەتایتس C بگیرێت.