تایبەتمەندییەکانی ڕووەکی لیکۆریس

لیکۆریس یەکێکە لەو گیا بەسودانەی لە کۆنەوە بۆ مەبەستی خواردن و پزیشکی بەکارهاتووە، ڕەگی ئەم ڕووەکە تایبەتمەندی زۆری هەیە لە چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرەدا سودی لێدەبینرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەم ڕووەکە گەڵاکانی دڕکاوییە و لە ژێر زەویدایە، ڕەگەکەی بۆ مەبەستی پزیشکی بەکاردێت، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B و ڤیتامین E و کانزاکان، لەوانە پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم، هەروەها کاریگەرییەکی زۆر باشی هەیە بۆ نەخۆشییەکانی گەدە و دابەزاندنی کێش و چاودێری پێست و چارەسەری خەمۆکی.

 

لە کۆنەوە لە ڕۆژئاوای ئاسیا و ئەوروپای ڕۆژهەڵات ڕەگی ئەم ڕووەکە بۆ مەبەستی خواردن و دەرمانسازی بەکار هاتووە، ڕەگەکەی دەکوڵێنرێت و وەک چای پزیشکی سودی لێدەبینرێت، کە بە کۆنترین چای پزیشکی دادەنرێت کە لە سەرانسەری جیهاندا بەکارهێنراوە.

 

بەکارهێنانی پزیشکی ئەم گیایە لە کۆنەوە لە میسردا باو بووە، وەک شیرینکەرێک بۆ خواردنەوەکان بەکارهێنراوە، هەروەها لە ئێران و چین و یۆناندا بۆ ئازاری گەدە و کێشەی هەناسەدان و کەمکردنەوەی ئیلتیهاب بەکارهێنراوە.

 

لە ڕەگی ئەم ڕووەکەدا ماددەیەکی کاریگەر هەیە پێیدەگوترێت "گلیسریزاین"، تامێکی شیرین دروست دەکات کە تایبەتمەندی جیاوازی ئەم ڕووەکەیە.

بەکارهێنانی گیای لیکۆریس لە بەرهەمهێنانی خۆراکدا

بەکارهێنانی سەرەکی شیرینکردنی بەرهەمە خۆراکییەکانە، چونکە ٥٠ جار لە شەکر شیرینترە، هەروەها تایبەتمەندی پزیشکی هەیە و ڕەگەکەی وشک دەکرێتەوە وەک بەهارات سودی لێدەبینرێت.

تاموچێژی شیرینی ئەم گیایە لە جۆرەها خواردنی شیریندا بەدی کراوە، بەناوبانگترینی ئەم شیرینیانە لە بەریتانیایە، لە کیشوەری ئەوروپادا ئەو جۆرە شیرینیە لە سەرجەم جۆرەکانی تری شیرینی پەسەندترن.

 

هەروەها بۆ گۆڕینی تاموچێژی ناخۆشی هەندێک لە دەرمانە پزیشکییەکان بەکاردەهێنرێت، لە وڵاتی سوریادا بەشێوەیەکی فراوان بەکاردەهێنرێت و وەک خواردنەوەیەک دەفرۆشرێت.

سوودەکانی گیای لیکۆریس

ڕێگری دەکات لە خەمۆکی: توێژینەوەیەکی زانستی نوێ دەریدەخات کە ترشی گلیکری لە ڕەگی ئەم گیایەدا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیە دەماریەکان و خەمۆکی، بە هاندانی کاری گلۆندی ئەدریناڵین و کەمکردنەوەی فشار و دڵەڕاوکێ، کە بەرهەمهێنانی بەردەوامی ئەدریناڵین و کۆرتیسۆل بە درێژایی کات دەبێتە هۆی ماندووبوون، لیکۆریس دەتوانێت یارمەتی ئارامبوونەوەی ئەدریناڵە ڕژێنەکان بدات، ڕیژەی هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ لە لەشدا بە هاوسەنگی دەهێڵێتەوە.

 

ڕیگری لە نەخۆشییەکانی دڵ دەکات: بەهۆی هەبوونی پێکهاتە دژە ئۆکسیدەکانیەوە رێگری لە کەڵەکەبوونی چەوریەکان دەکات لە دیواری خوێنبەرەکاندا، بەم شێوەیە رێگری لە نەخۆشیەکانی دڵ و دەمار دەکات.

 

دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵ: یەکێک لە سوودەکانی خواردنەوەی ئاوی ئەم ڕووەکە دابەزاندنی ڕێژەی کۆلیسترۆڵە لە خوێندا بە ڕێکخستنی ترشەکانی لەش.

 

چارەسەری کێشەکانی هەرسکردن:  لە چارەسەرکردنی کێشەکانی گەدەدا بەسوودە وەک: برینی گەدە، هەروەها بۆ بەهێزکردنی پرۆسەی هەرسکردن سودی لێدەبینرێت.

 

چارەسەری سەرمابوون و هەڵامەت: یەکێک لە گرنگترین سوودەکانی خواردنەوەی چای ڕووەکی لیکۆریس چارەسەری سەرمابوونە، چونکە یارمەتی حەسانەوەی قوڕگ و کۆکە دەدات.

 

ڕێگری لە شێرپەنجە دەکات: توێژینەوەیەک دەریخستووە کە ئاوی ئەم گیایە تایبەتمەندی دژە شێرپەنجەی هەیە، بەتایبەت شێرپەنجەی مەمک، ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی خانە شێرپەنجەییەکان لە لەشدا دەکات، هەروەها خواردنەوەی چاکەی بۆ دابەزاندنی کێش سودی هەیە.

زیانە لاوەکیەکانی کە ڕەنگە بەهۆی ئەم ڕووەکەوە دووچاری ببیت

بەکارهێنانی بڕێکی زۆر لە ڕەگی لیکۆریس دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشە لە لەشدا، لەوانە بەرزبوونەوەی ئاستی کۆرتیسۆلی لەش و تێکدانی هاوسەنگی ئەلیکترۆلیت، هەروەها هاوسەنگی پۆتاسیۆم لە لەشدا تێکدەدات، زیادخواردنی پەستانی خوێن زیاد دەکات، دەبێتە هۆی لاوازبوونی ماسولکەکان و ریتمی لێدانی دڵ تێکدەدات.

 

لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە ئەو دایکانەی لە کاتی دووگیانیدا بڕێکی زۆر لە ڕەگی ئەم ڕووەکە بەکاردەهێنن، ئەگەری لەدایکبوونی منداڵیان بە کێشەی مێشک زیاترە، بۆیە پێشنیاردەکرێت لە کاتی دووگیانی و شیردان ئەم ڕووەکە بەکارنەهێنرێت.

 

ڕەگی دارچینی کارلێک لەگەڵ چەندین دەرمانی جۆراوجۆر دەکات، لەوانە: دەرمانی دژە پەستانی خوێن، کۆلیسترۆڵ و دەرمانی کەمکردنەوەی چەوری، میزکردن و چەندین دەرمانی دیکە.

 

ت.پ