سەنتەری ئاری بۆ تەندروستی کۆمەڵگا ڕۆژانە دەرگای خۆی دەکاتەوە

دامەزراوەی ژنانی ئازاد ڕۆڵێکی کارای گێڕاوە لە ڕێکخستنی کاری کۆمەڵایەتی لە هەموو شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، یەکێک لە ناوەندەکانی سەر بە دامەزراوەی ژنانی ئازاد سەنتەری تەندروستی ئاریە.

 

ڕۆنیدا حاجی

حەسەکە- دەزگای ژنانی ئازاد لە کانتۆنی حەسەکە بۆ ڕێکخستنی ژنان چەندین ڕێکخراوی کۆمەڵایەتی دامەزراند و بەڕێوەیان دەبات، یەکێک لەم دەزگایانە سەنتەری تەندروستی ئاریە، ناوەندی ئاری بە ئامانجی پەرەپێدانی بەکارهێنانی دەرمانی سروشتی لە کۆمەڵگادا و لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە گەڕەکی موفتی حەسەکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرایەوە، بۆ ئەوەی ژنان زانیاری تەندروستی و ئەزموونیان هەبێت بەشی منداڵ و ژن و دەرمانی سروشتی و دەرمانخانە و پزیشکی پسپۆڕ لەخۆدەگرێت.

 

دکتۆری پزیشکی سروشتی فاتمە ساڵح ڕایگەیاند، سەنتەری ئاری بۆ خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی کۆمەڵگا کراوەتەوە و وتی: "شاری حەسەکە شارێکی گەورەیە، هەرچەندە نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستیش هەیە، بەڵام هێشتا کۆمەڵگا پێویستی پێیە بەتایبەتی دوای ئەوەی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرهێرشی کردە سەر سەرێکانی هەزاران کەس ناچاربوون کۆچ بکەن، دامەزراوەی ژنانی ئازاد کردنەوەی سەنتەری ئاری بۆ خزمەتگوزاری تەندروستی کۆمەڵگا بە پێویست زانی، سەنتەرەکە بەشێک لە ژنان و منداڵ و دەرمانی سروشتی لەخۆدەگرێت کە هەریەک لەپزیشکی پسپۆڕ لەخۆدەگرێت ئەو دەرمانەی کە لەلایەن ئەو پزیشکانەوە دراوە بە نەخۆشەکان بە شێوەیەکی یارمەتی دابین دەکرێت.

 

"دەمانەوێت بە ئامادەبوونی ژنان بناغەی تەندروستی کۆمەڵگا بەهێز بکەین"

فاتمە ڕایگەیاند، کە لە ناو سەنتەری ئاریدا پەروەردەی تەندروستی دەدرێتە ژنان و وتی:"خولی ڕاهێنانی تەندروستی بۆ ژنانی ناو ناوەندی ئاری دەکرێتەوە چونکە کۆمەڵگا بێ ژن نابێت، بۆیە دەمانەوێت بە ئامادەبوونی ژنان بناغەی تەندروستی کۆمەڵگا بەهێز بکەین، لە سەرەتای کردنەوەی سەنتەری ئاری ژمارەی نەخۆشەکان کەمبوو، بەڵام دوای ئەوەی هەمووان بینییان سەنتەرەکە بۆ تەندروستی کۆمەڵگا و دەستی ژنان بەڕێوەدەبرێت، ئێستا ڕۆژانە نزیکەی ٢٥ نەخۆش سەردانی ئێمە دەکەن ئێمە هەموو دەرفەتەکانمان دەخەینە خزمەتی تەندروستی کۆمەڵگاوە".