سۆمیە سواماینەسان: جارێ زووە باس لە کۆتایی کۆرۆنا بکەین

سۆمیە سواماینەسان کە یەکێکە لە زانا دیارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی "WHO" ئاماژە بەوەدەکات، ڤایرۆسی کۆرۆنا خاو نابێتەوە و ئەگەری سەرھەڵدانی جۆری نوێش لە ئارادایە.

سۆمیە سواماینەسان کە یەکێکە لە زانا دیارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی "WHO" ئاماژە بەوەدەکات، ڤایرۆسی کۆرۆنا خاو نابێتەوە و ئەگەری سەرھەڵدانی جۆری نوێش لە ئارادایە.
ناوەندی هەواڵ

 

سۆمیە سواماینەسان دەشڵێت:" جارێ زووە باس لە کۆتاییھاتنی کۆرۆنا بکرێت، بە تایبەت لە ئێستادا کە ژمارەی تووشبووان بە دەلتا ڕوو لە زیادبوونە".


ئەو زانایەی بواری تەندروستی ڕاشیگەیاند،  بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری کۆرۆنا پێویستە ھەڵمەتی کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا خێراتر و بەرفراوانتر بکرێت.


باسی لەوەشکردووە، ھۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووان بەھۆی خێرایی بڵاوبوونەوەی جۆری دەلتایە کە کەسی تووشبوو دەکرێت ھەشت کەسی دیکە تووشبکات.