"شیرپێدانی دایک لە ١٢ ساڵی ڕابردوو بەڕێژەی ١٠% زیادیکردووە"

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرای دەکات، شیرپێدانی دایک لە ١٢ ساڵی ڕابردوو بەڕێژەی ١٠% زیادیکردووە.

 

ناوەندی هەواڵ

 

لە هەفتەی جیهانی شیرپێدان، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و یونیسێف ڕایانگەیاند، پێویستە ژینگەیەکی گونجاو بۆ دایکان بڕەخسێندرێت و پشتگیرییان بکرێت، ئەمەش بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە لەنێوان خێزان، کۆمەڵگە، کارمەندانی چاودێریی تەندروستی، داڕێژەرانی سیاسەت و بڕیاردەران.

 

 

جەختیان لە دابینکردنی چاودێریی سیاسەتی شوێنی کار وەک دابینکردنی مۆڵەتی منداڵبوون بە مووچە لەلایەن خاوەن کارەکان، دابینکردنی پێداویستیی تەندروستیی سەرەتایی و فریاگوزاری بۆ دایکان و سنووردارکردنی بەبازاڕکردنی شیری قوتووەکان و بانگەشەکردن بۆ بەکارهێنانیان کردووەتەوە.

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، شیرپێدانی دایک لە ١٢ ساڵی ڕابردوو بەڕێژەی ١٠% زیادیکردووە، هەروەها سنووردارکردنی شیری قوتوو ڕێگەیەکی زیادکردنی شیرپێدانی سرووشتییە.