نەخۆشییەکی مەترسیدار لە عێراق و نەخۆشییەکی دیکەش لە منداڵانی جیهاندا بڵاوبووەتەوە

ژمارەیەك هاوڵاتی لە چەند پاریزگایەکی عێراق توشی تای خوێنبەربون بون كە نەخۆشیەكی ڤایرۆسییە، هەروەها نەخۆشی جگەر لە جیهاندا بڵاوبووەتەوەو نزیکەی ٢٠٠ منداڵ تووشبوون.

ناوەندی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی عێراق دەربارەی تای خوێنبەربون ڕایگەیاند کە ئەم نەخۆشییە پەتایەكی ڤایرۆسییە نەك تەنها لە عێراق بەڵكو لەهەموو ناوچەكە بڵاوبووەتەوەو ساڵانە ژمارەیەك هاووڵاتی توشی دەبن و ئەم نەخۆشیە زیاتر شوان و قەسابەكان توشی دەبن خەڵكی تر بەكەمی دەیگرێت.

 

وەزارەتەکە ئاشکرایکرد کە ئەمساڵ لە سەرتاسەری عێراق تەنها ١٠ هاوڵاتی توشی ئەو ڤایرۆسە بون، ئەمەش لەكاتێكدایە وەزارەتی تەندروستی عێراق نەخۆشییەكەی كۆنتڕۆڵ كردوە  ئێستاش بەدوداچون بۆ حاڵەتەكانی دەكات.
 

وەزارەتی تەندروستی عێراق داواشی لە هاوڵاتیان كرد خۆیان لەو ڤایرۆسە بپارێزن.
 

لە لایەکی دیکەوە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان جۆرە نەخۆشییەکی جگەر لە منداڵاندا بڵابووەتەوە کە تا ئێستا نادیارە و نزیکەی ٢٠٠ منداڵ تووشبوون.

 

بەپێی لیدوانەکانی بەرپرسانی ئەوروپی و ئەمریکی لە ئێستادا تەنها یەک منداڵ بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەشیان پێویستیان بە چاندنەوەی جگەر بووە.

 

بەپێی تەندروستیی جیهانیش، لە هەفتەکانی رابردوودا نەخۆشییەکە لە زیاتر لە ١٠ وڵات بڵاوبووەتەوە، نەخۆشییەکە بە جۆرێکە کە منداڵانی تەندروست لەناکاو نەخۆش دەکەون و جگەریان هەودەکات.

 

نیشانەکانی نەخۆشییەکە: 

- نیشانەکانی هاوشێوەی تووشبوون بە هەڵامەت

- بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی

- گێژبوون و ڕشانەوە

- نەمانی ئارەزووی خواردن

- هەستکردن بە ماندوێتی

- سک ئێشە و ناڕەحەتی

- سکچوون

- گۆڕانی ڕەنگی میز بۆ زەردی تۆخ

- زەردوویی