مێژوویەک لە بەرهەمهێنانی قاوە لە جیهان

لەجیهاندا هیچ ئامێرێک دروستنەکراوە بۆ لێکردنەوەی قاوە و کەسانێک بەرامبەر پەیداکردنی بژیوی ژیانیان ئەم کارە ئەنجامدەدەن، ساڵانەش لە جیهاندا زیاتر لە ١٠ هەزار تەن قاوە بەرهەمدەهێنرێت.

لەجیهاندا هیچ ئامێرێک دروستنەکراوە بۆ لێکردنەوەی قاوە و کەسانێک بەرامبەر پەیداکردنی بژیوی ژیانیان ئەم کارە ئەنجامدەدەن، ساڵانەش لە جیهاندا زیاتر لە ١٠ هەزار تەن قاوە بەرهەمدەهێنرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

رۆژانە لە جیهاندا زیاتر لە دوو ملیار کوپ قاوە دەخورێتەوە، شارەزایان باس لەوە دەکەن لە دوای نەوتی خاو قاوە زۆرترین خواستی لەسەرە، تەنانەت لە هەندێک وڵات یەکێکە لە پایەیەکی ئابورى گرنگ، لەهەر ساڵێکدا دە ملیۆن تەن قاوە لە جیهاندا بەرهەمدەهێنرێت و گرانترین جۆری قاوە ئەو قاوەیەیە کە لە پیسای فیل دروستدەکرێت کە تەنها یەک کوپ لەو قاوەیە نرخەکەی ٥٠ دۆلارە.

 

قاوە ئەو خواردنەوەیەیە بە بەری دارەبەن دادەنرێت، قاوەی قەزوانیش کە بە قاوەی کوردی دەناسرێت یەکێکە لەبەرهەمەکانی ئەم دارە، لە زیاتر ٧٠ وڵاتدا دار بەن بوونی هەیە، بەتایبەت لەناوچە کەمەرەییەکانی ئەمەریکای باکور و باشور و ڕوژهەڵاتی ئاسیا و ئەفریقا و لە هیندستانیش.

 

لە بەڕازیل منداڵانی تەمەن ٦ ساڵ ناچاردەکرێن کە لە ڕۆژێکدا ٨ بۆ ١٠ کاتژمێر کار بکەن و لەناو باخی قاوەدا چاودێری قاوە کان بکەن، کە چەندەها مادەی کیمیای تێدا بەکاردەهێنرێت بۆ قاوەکە بۆ پاراستنیان لە کرمۆڵ بوون، ئەو مادە کیمیایانەش زیانی هەیە بۆ ئەو منداڵانەی تیایدا کاردەکەن.

 

لەکینیا ئەو کرێکارانەی لە باخەکانی قاوەدا کاردەکەن ژمارەیەکی زۆریان ژنانن و لەنێویشیاندا منداڵ هەن  کە لە بەرامبەر یەک مانگ کار کردندا تەنیا ١٢ دۆلار یان پێدەدرێت.

 

مێژوو و بەرهەمهینانی قاوە

 وشەی قاوە لە بنەڕەتتدا عەرەبییە و دەگەرێتەوە بۆ جۆرێکی شەراب، هەروەها لانکەى درەختەکانى قاوەى عەرەبى "ئارابیکا"، کە بەرى ئەو درەختانە لەسەرەتادا وەک دەنکى شلیک وایە و دواتر دەنکی قاوەیان لێدەردەچێت و دەبرژێندرێت و ڕەق دەبێت، ئامادە دەبێت بۆ ئەوەى بهاڕدرێت و خورادنەوەى قاوەى لێدروست بکرێت.

 

کاتێک قاوەکە پێدەگات هەموو قاوەکە پێکەوە پێناگات واتا ئەو بەشەی کە بە دارەکەوە پێگەشتوە لێدەکرێتەوە و ئەوەشی کە هێشتا کاڵە دەبێت بمێنێتەوە کاتێک دەنکە قاوەکە سەوزە ئەوا کاتی ماوە بۆ پێگەشتن و ئەوەشی کە ڕەنگەکەی سور بوبێت ئەوا پێگەیشتووە.

 

دوو شێواز هەیە بۆ بەرهەمهێنانی قاوە کاتێک قاوەکە پێدەگات لێدەکرێتەوە و لەبەر هەتاو دادەنرێت وشک ببێتەوە و لەدوایدا دەهاڕرێت لەرێگەی ئامێرە تایبەتەکانی هارینی قاوەوە، دواتر لە

قوتو دەنرێت یاخود هەر بە تەڕی دەتوانرێت بەکاربهێنرێت، بەڵام کاتێک کە تەڕە دەبێت توێکڵەکەی هەر بەتەڕی لێبکرێتەوە.

 

 دۆزینەوەی قاوە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٥، بۆ یەکەمجار کاریگەرى قاوە لەلایەن خەڵکى ئۆرۆمۆ لە ئەسیوبیا دۆزراوەتەوە، کە لە ئێستاشدا لەو ناوچەیە قاوە یەکێکە لە خواردنەوەی

 سەرەکى ڕۆژانەیان، پاشان قاوە لە ئەسیوبیاوە گوازرایەوە بۆ یەمەن- مصر- دوورگەی عەرەبی "دواتر بۆ ئەرمینیا و دەوڵەتی فارس و تورکیا و باکوری ئەفریقا و ئیتاڵیا لەدوایدا بۆ دەوڵەتانی ئەوروپا و ئەمەریکا.

 

بەرهەمهێنانی قاوە لە وڵاتانی جیهان

لەئێستادا وڵاتی یەمەن لەڕیزبەندی ئەو وڵاتانەدا هەژمار دەکرێت کە بڕێکی زۆر قاوە بەرهەم دەهێنێت و هەناردەی وڵاتانی عەرەبی دەکات، گرینگترین ئەو وڵاتانەی کە لەئێستادا قاوە بەرهەمدەهێنن وڵاتی " بەڕازیل، ڤێتنام، کۆڵۆمبیا، ئەندەنووسیا" ساڵانە ئەم وڵاتانە بە هەزاران تەن قاوە بەرهەمدەهێنن و بە سەرچاوەیەکی داهاتی ئەو وڵاتانە دادەنرێت، رێژەی بەرهەمهێنان و کوالێتی قاوە لە نێوان هەندێک لە وڵاتان بووەتە کێبرکێ لە ئاستی بازرگانیان دا.

 

کارکردنی کرێکارەکان لە باخەکانی قاوە

لە بەڕازیل ژمارەیەکی زۆر لە منداڵان لە خوێندن بێبەش دەکرێن و کاریان پێدەکرێت، چونکە بەڕازیل یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین ڕێژەی قاوەی تیادا بەرهەمدەهێنرێت، ٪٣٧ منداڵان لە باخەکانی قاوەدا کاردەکەن، منداڵانی تەمان ٦ ساڵ ناچار دەکەن کە لە ڕوژێک دا ٨ بۆ ١٠ کاتژمێر کار بکەن و چاودێری قاوە کان بکەن  لەناو باخەکانی قاوە.

 

 ئەو کەسانەی کە لە تەواوی دونیا دا قاوە بەرهەمدەهینن کەسانی سەرمایەدارن و بە نزیکەیی ١٠ هەزار مەتر زەویان تەرخان کردووە بۆ چاندنی قاوە، بەشێوەیەک کە کرێکارێکی زۆری پێویستە تا بتوانن بەباشی چاودێری باخی قاوەکان بکەن و کاری تێدابکەن، کەسانێکیش بۆ پەیداکردنی کرێکار بۆ باخەکانی قاوە بڕە پارەیەکی زۆر وەردەگرن، بۆیە بەتایبەت ئەو کرێکارانە دەهێنن کە باری ئابووریان لەژێر هێڵی سفرەوەیە، تا ڕازیان بکەن بە کرێیەکی کەم کارێکی ئێجگار زۆر ئەنجامبدەن.

 

جۆرەکانی قاوە

لێکۆڵینەوەکەی بۆتانیک گاردن ئاشکرای کرد لەجیهاندا ١٢٤ جۆر داری قاوە هەیە لەناو ئەو جۆرانەدا ٦٠ جۆریان لەئێستادا کەمی کردووە.

 

بەشێک لەو داری قاوانەش خۆڕسکن، لێکۆڵینەوەکەی "ڕۆیاڵ بۆتانیک گاردن" ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە ٧٥ جۆر قاوەی خۆرسک هەن لەسروشتدا دەڕوێن کە بەرەو لەناوچوون دەچێت، بەهۆی کەم بوونەوەی تۆوەکانیان، سوتان و بڕینەوەی دارەکان و بەرز بوونەوەی پلەی گەرما، پێشبینیش کراوە کە لەماوەی ١٠-٢٠ ساڵی داهاتوودا بەتەواوی لەناوبچێت.

قاوەی ئەرابیکا کە سەرەکیترین جۆری قاوەیە و خواستێکی زۆری لەسەرە لەلایەن بەکاربەرانەوە پێشبینی بۆکراوە کە لەساڵی ٢٠٨٨ بەتاواوی لەناوبچێت.

 

لە دوونیادا دوو جۆر قاوە هەیە کە یەکەمیان  ئارابیکایە، دووەمینیشیان ڕۆباستایە، ئەم دوو جۆرە قاوەیە سروشتێکی تایبەتی هەیە کە ناتوانرێت لەهەموو شوێنێکدا بچێندرێت، بەڵام دەتوانرێت لەوڵاتانی بەڕازیل، ڤێتنام و ئۆگاندا ٪٩٠ی قاوەی ئارابیکا و ڕۆباستا  بچێندرێت، هەروەها قاوەی ئارابیکا لەقاوەی ڕۆباستا باشترە، لە وڵاتانی ئەمەریکای لاتین ئیتی پوکینیا دەچێندرێت.

 

سودەکانی قاوە

قاوە هاوکارە لەوەی کەمتر هەست بە ماندوبون بکەیت و وزەی جەستەش زیاتر دەکات لەبەرئەوەی مادەی کافایینی تێدایە، هۆکارە بۆ زیادبوونی مێتابۆلیزمی جەستە کەدەبێتە هۆی کەمکردنەوەی چەوری لە جەستەدا.

 قاوە دەبێتە هۆکارێک بۆ زیادکردنی چالاکی جەستە، قاوە ڤیتامینەکانی b2 b3 b5  و مەگنسیۆم و پۆتاسیۆم و لەپێکهاتەیدا هەیە، هەروەها مەترسی توشبوون بە شەکرەی جۆری ٢ کەمدەکاتەوە، قاوە یارمەتیدەرە لە پارێزگاریکردن لە توشبوون بە نەخۆشیەکانی مێشکی وەک ئەلزەهایمەر.

 

هەروەها هاوکارە لە کەمکردنەوەی خەمۆکی، مەترسیەکانی تووشبون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە، قاوە گوشاری خوێن بەرز دەکاتەوە و بەسودە بۆ ئەو کەسانەی گوشاری خوێنیان لاوازە بەڵام  ئەوکەسانەی گوشاری خوێنیان بەرزە دەبێت بەپێی رێنمای پزیشک رۆژانە قاوە بخۆنەوە،

قاوە سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات و بە چارەسەری بۆ سەرئێشە دادەنرێت.

 

توێژینەوەیەک لە ئەمریکا  لەسەر ٨١ هەزار ژن ئەنجامدرا و دەریخست کە بەردی گورچیلە بە ڕێژەی ٪١٠ کەم دەبێتەوە، هەرجارێک کەسێک ٢٤٠ مل کافاین وەربگرێت "ڕۆژی دوو کوپ یان سێ کوپ".

 

زیانەکانی قاوە

گەر بە رێژەیەکی زۆر قاوە بخورێتەوە ئەوا دەبێتە هۆی لەرزین و خەو زراندن و گێژبوون نائارامی، ئەو کەسانەی کەم خوێنن خواردنەوەی قاوە زیانیان پێدەگەیەنێت هەروەها بۆ ژنانی دووگیان و شیردەر و ئەو کەسانەی کێشەی پوکانەوەی ئێسکەکانیان هەیە زیانبەخشە.

 

قاوە لە باشوری کوردستان

لە باشوری کوردستاندا قاوە نەکراوەتە خواردنەوەیەکی ڕۆژانە، بەڵام لە وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی جیهان لەرۆژێکدا زیاتر لە ٥ بۆ ١٠ کوپ قاوە لە پێش نانی بەیانی دەخۆنەوە و بووەتە خواردنەوەیەکی سەرەکی ڕۆژانەیان.

سەرەتای دۆزینەوەی قاوەی قەزوان لە کوردستانەوە بووە، ئەو قاوەیە بە قاوەی کوردی دەناسرێنت و قاوەی قەزوان لە شیر و قەزوان دروست دەکرێت، ئارەزووی زۆری کەسانی کورد زیاتر لەسەر قاوەی کوردی یان قاوەی قەزوانە .

ت.پ