لە ئیدلب، ڕێژەی لەدایکبوون بە نەشتەرگەری ڕوو لە زیادبوونە

زۆر ژن هەن کە دەیانەوێت واز لەڕێگای سروشتی بهێنن بۆ لەدایکبوونی منداڵەکانیان، بەڵام هەندێک جاریش بەهۆی ئەو بارودۆخانەی روودەدەن ناچار دەبن پەنا بۆ نەشتەرگەری ببەن، لە هەموو وڵاتانی جیهاندا ئەوە دەردەخات کە لەدایکبوونی سروشتی وەک زۆر دۆخی دیکەی تەندروستی ڕۆژ بە ڕۆژ لە کەمبوونەوەدایە، بە جۆرێک یاری بە سروشتی لەدایکبوون دەکرێت.

 

زوهێر ئەل-ئیدلبی

ئیدلب- لەم دواییانەدا لە ئیدلب لەدایکبوونی سیزەری "نەشتەرگەری" بڵاوبووەەوە، هەرچەندە لەدایکبوون بە ڕێگەی نەشتەرگەری پێویست نییە، بەڵام زۆر کەس بەهۆی ئازارەکانیانەوە پشتی پێ دەبەستن، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەوبارەیەوە ئاماژەی بەوەکردوە، لە دایکبوون بە نەشتەرگەری ڕێژەی بەرز لە زۆربەی وڵاتانی جیهان تۆمار دەکەن، لەبەر چەند هۆکارێک بەتایبەت ئەو هۆکارەی کە پەیوەندی بە ڕووخانی بەشی تەندروستییەوە هەیە لەو وڵاتانەی کە بەدەست شەڕەوە دەناڵێنن.

 

لەما ئەل-سالمی تەمەن ٣٢  ساڵ هەرچەندە پزیشکەکەی دووپاتیکردەوە کە دەتوانێت بە ئاسایی منداڵی ببێت، بەڵام ڕێگای سێزەری بۆ خۆی هەڵبژارد، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لە لەدایکبوونی منداڵەکەی پێشوویدا لە ئازارێکی زۆردا بووە و لە کۆتاییدا منداڵەکەی گیانی لەدەستداوە، ئەو دەڵێت: چوار جار بە ئاسایی منداڵی بوە، بەڵام دوا منداڵی کە بە ڕێگەی سروشتی بوو گیانی لەدەستدا و دیاری نەکردنی هۆکاری گیان لەدەستدانەکەی وایکرد ئەمجارە پەنا بۆ نەشتەرگەری بەرێت. 

 

 

"ئازاری دوای نەشتەرگەری زۆرە"

سارا ئەل-رەمە تەمەن ٢٧ ساڵ باوەڕی بەوە نەبوو کە هێنانی منداڵی دووەمی لە ڕێگەی نەشتەرگەری بێت، چونکە بۆ لەدایکببونی منداڵی یەکەمی هیچ بەربەستێکی نەبوو، بەڵام ئەم جارەیان جیاواز بوو، سارا دەڵێت: "کاتێک کە چووم بۆ ژوورەکە، پزیشکەکە ئاگاداری کردمەوە کە پێویستم بە نەشتەرگەرییە، چونکە منداڵانم نەکرایەوەو دەستبەجێ ژووری نەشتەرگەرییان ئامادەکرد".

"کە چاوم کردەوە زۆر خۆشحاڵ بووم بە بینینی منداڵەکەم ، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی کاریگەری بێهۆشکارییەکە هەستم بە ئازارەکانم کرد و ماوەی زیاتر لە مانگێک ئازارم بەردەوام بوو، نەمدەتوانی بە باشی بجووڵێم و کارەکانم بکەم".

 

" تا دێت نەشتەرگەری زیاتر دەبێت"

دکتۆر ڕەوان سەبری ڕایگەیاند، ڕێژەی لەدەیکببونی نەشتەرگەری بە بەراورد بە ماوەی پێشوو ٥٠٪ زیادی کردووە و ئەوەش بە هۆی پێداگریی زۆرێک لە ژنانی دووگیانەوە، زۆرێک لە ژنان لە ترسی لە دایکبوون یان تێکچوونی باری منداڵ داوای ئەوە دەکەن.