"لە ئەفغانستان لە چوار ساڵدا لەوانەیە ٥٨ هەزار دایک گیان لەدەستبدەن"

یونسێف هۆشداری دا کە لە ماوەی چوار ساڵدا بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە لە ئەفغانستان لەوانەیە ٥٨ هەزار دایک گیانیان لە دەستبدەن و وتیشی: "لەوانەیە ئەمە ببێتە هۆی ئەوەی کە لە ژیاندا ئەنجامێکی زۆر خراپ بێت".

ناوەندی هەوال

ڕاپۆرتێک کە ٨ی نیسان لەلایەن سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان "یونسێف"ەوە بڵاوکراوەتەوە، تیشک دەخاتە سەر تەواوبوونی کەرەستە پزیشکییەکان لە نەخۆشخانەکان کە خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ دایکان لە کابولی ئەفغانستان دابین دەکەن، تێیدا هاتووە، "تاڵیبان کە کابوڵی داگیرکرد لە بواری تەندروستیدا ژن و پیاوی لەیەک جیا کردەوە، بەو هۆیەوە لەنەخۆشخانەی تەندروستی دایکە مەلالای کابول قەرەباڵغییەکی زۆر دروست بووە و لە ئێستادا پێداویستی و دەرمانی پزیشکی نەخۆشخانەکە لە نەماندایە".

 

"لەوانەیە گیان لەدەستدان ڕووبدات"

ڕاپۆرتەکە تیشکی خستە سەر گرنگیی دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی ژنان و بەدواداچوونی ژنانی دووگیان و وتی: "دوای وەستاندنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان، ژیانی ژنانی گەنج لە مەترسیدایە و لەوانەیە گیان لەدەستدان ڕووبدات و ٥٨ هەزار دایک و ٥.١ملیۆن ژن بەهۆی ئەوەی نەیانویست دووگیان ببن گیانیان لەدەستبدەن".

 

"هەر دوو کاتژمێر جارێک ژنێکی دووگیان ژیانی لەدەست دەدات"

ڕاپۆرتەکە بەبیری هێنایەوە کە هەر دوو کاتژمێر جارێک ژنێکی دووگیان گیانی لەدەست دەدات و تێیدا هاتووە: "لە وڵاتێکی ئاوادا ئێستا کەرەستەی پزیشکی زۆر گرنگە چونکە سەرچاوە تەندروستییەکان لەنەخۆشخانەکاندا لە تەواو بووندان و ئەو پشتیوانیەی کە وەریدەگرن لەکەمبوونەوەدایە، لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا لە ئەفغانستان بە گشتی چاودێری تەندروستی بە باشی کراوە، هەرچەندە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠ بۆ ٢٠١٩ ڕێژەی گیان لەدەستدانی دایک و منداڵ کەمیکردووە، بەڵام هێشتا لە بەرزترین ئاستی وڵاتانی جیهاندایە".

 

"لەوانەیە ئەنجامێکی خراپی هەبێت"

ڕاپۆرتەکە تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئەو پێشکەوتنانەی بەدەستهاتتون گرنگە، بەڵام کاتێک تاڵیبان وڵاتەکەیان گرتە دەست، لەوانەیە ببێتە هۆی دواکەوتوویی، لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: " ئەمە دەتوانێت ببێتە هۆی ئەنجامە خراپەکان لە ژیانی زیاتر لە چوار ملیۆن ژندا".