لە شەنگال سیمینارێکی تەندروستی بەڕێوەچوو

لە لایەن کۆمیتەی تەندروستیی شەنگالەوە سیمینارێک لەسەر نەخۆشییەکان و چارەسەری دروست ڕێکخرا.

شەنگال

سەبارەت بە پێویستییەکانی هاوڵاتیان بۆ خۆپاراستن لەنەخۆشییەکان، لیژنەی تەندروستی شەنگال سیمینارێکی پێشکەشکرد سیمینارەکە لە ئەنجومەنی گەلی شەنگال بەڕێوەچوو، ئەندامانی کۆمەڵەی ژنان و ئەنجومەنی گەل و هێزە ئەمنییەکان بەناوی چەندین هاوڵاتییەوە ئامادەبوون، لەلایەن پزیشکەکانی دەزگای تەندروستییەوە بەوردی باسی سیستمی سەرمایەدارییان کرد کەگەورەترین نەخۆشی کۆمەڵگایە و وتیان: "دژی هەموو نەخۆشییەکان پێش هەموو شتێک مێشک و ڕۆحێکی تەندروست دەتوانێت تێبکۆشێت" لە سیمینارەکەدا بە تایبەت باس لە بابەتی پاکوخاوێنی و ثاراستنی منداڵان کرا.

 

ژنێک بەناوی وەحدە ڕەشۆ دەستخۆشی خۆی لەدەزگای تەندروستی کردو وتی: " ئێمە زۆر دڵخۆشین بەخزمەتی منداڵەکانمان بە ڕێگەی پزیشکی و ئەمە سودێکی زۆری هەبوو بۆمان بۆ ئەوەی بتوانین خۆمان بپارێزین".