تاقیکردنەوەی شریتی چەسپاوی پێستی منداڵ دەتوانێت مەترسی توشبوونی ئەگزیما زیادبکات

زاناکان ئاشکرایدەکەن کە تاقیکردنەوەی شریتێکی چەسپاو لە پێست دەتوانێت یارمەتی پێشبینیکردن بدات ئەگەر منداڵە تازەلەدایکبووەکان ئەگەری گەشەکردنی ئەگزیما لەسەر پێستیان هەبێت.

ناوەندی هەواڵ

 

تیمێک لە زانکۆی کۆپنهاگن تاقیکردنەوەیان لەسەر گروپێک لە منداڵانی تەمەن دوو مانگ کردووە و پشکنینیان بۆ خانەکانیی پێستیان ئەنجامداوە، ئەوان گۆڕانکاری بایۆمارکەری بەرگری لەشیان دۆزیەوە لەو خانانەی کە بە مەترسی تووشبوونی ئەگزیما لە داهاتووەوە بەستراون.

 

ئەو زانایانەی تاقیکردنەوەکەیان کردووە ئاماژە بەوەدەکەن، ئەو منداڵانەی کە لە مەترسی زۆردان لەوانەیە سوود لە چارەسەرکردنی زوو بە کرێمی پێست وەربگرن بۆ خۆلادان لە هەڵئاوسانی بە ئازار.

 

لە کۆنفرانسێکی پزیشکیدا بەناوی ٣١ هەمیەن ئەکادیمیای ئەوروپای بۆ دێرماتۆلۆژی و ڤێنەرۆلۆجی کۆنگرێس، توێژەرەکان نمونەی شریتی چەسپاویان کە لە ٤٥٠ منداڵەوە وەرگرتوە پێشکەش دەکەن.

 

دکتۆر ئانی سۆفی هالینگ لە نەخۆشخانەی بیسپەبجێرگ لە زانکۆی کۆپنهاگن  ئاماژەی بەوەداوە لە چەند مانگی یەکەمدا چەند دەرفەتێک هەیە کە دەستتێوەردانی سەرکەوتوو لەوانەیە مەترسی توشبوون بە ئەگزیمای ئەتۆپیک کەم بکاتەوە، هەروەها لەم تەمەنەدا توانیومانە هەردوو بایۆمارکەری بەرگری و لێوی بناسێنین کە پێشبینی گەشەسەندنی ئەگزیما دەکەن.

 

ئەگزیما چییە؟

ئەگزیما دەبێتە هۆی ئەوەی کە پێستەکە وشک ببێت و بتەقێت، ئازاری هەیە و کەسەکە توشی خوران دەکات، باوترین جۆریش پێی دەوترێت ئەگزیمای ئەتۆپیک کە زۆر جار منداڵەکە تای لێدێت و هەناسەی توند دەبێت.

 

هۆکاری تەواوی ئەم نەخۆشییە نەزانراوە بەڵام لە خێزانەکاندا گەشەدەکات، ئەگزیمای توند دەتوانێت کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبێت لەسەر ژیانی ڕۆژانە، وەرگرتنی چارەسەری دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ هێورکردنەوەی نیشانەکان و زۆربەی حاڵەتەکان کە بە درێژایی کات بەرەو باشتر بچێت.