كاریگه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی ڕۆماتیزمە‌ له‌سه‌ر ژنانی دووگیان

شنۆ بورھان حەمید پزیشکی پسپۆری نە خۆشیەکانی جومگە و ڕۆماتیزم دەڵێت: "ژنی توشبوو به‌ نه‌خۆشی ڕۆماتیزمه‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ بڕیار بدات دووگیان بێت پێویستە نەخۆشیەکەی کونتڕۆڵ کرابێت". ناوەندی هەواڵ

شنۆ بورھان حەمید پزیشکی پسپۆری نە خۆشیەکانی جومگە و ڕۆماتیزم دەڵێت: "ژنی توشبوو به‌ نه‌خۆشی ڕۆماتیزمه‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ بڕیار بدات دووگیان بێت پێویستە نەخۆشیەکەی کونتڕۆڵ کرابێت".

ناوەندی هەواڵ

 

ژنان له‌ ماوه‌ی‌ دووگیانیدا و به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر توشبووی نه‌خۆشیی ڕۆماتیزمه‌ بن ئه‌وه‌ چه‌ند خالێکی گرنگ ھەیە پێویستە رەچاوی بكه‌ن، پزیشک‌ شنۆ بورهان پسپۆری نەخۆشیەکانی جومگە و ڕۆماتیزم لەو بارەیەوە چەن خاڵێک دەخاتەڕوو.

 

- ژنی توشبوو به‌ نه‌خۆشی ڕۆماتیزمه‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ بڕیار بدات دووگیان بێت پێویستە نەخۆشیەکەی کونتڕۆڵ کرابێت زیاتر لە ٣ بۆ ٦مانگ ھیج ماکێکێ ئەوتۆ لەسەر جومگە و ئەندامەکانی تری لەشی نەبێت، چەند چارەسەرێك ھەیە لەکاتی دووگیانی و ٣ مانگ پێش دووگیانی بوونیش نابێت وەریبگرێت "methtrexate" و دەگۆڕدرێت بۆ چارەسەرێکی دیکە ھیج زیانێکی نییە بۆ دایک و کۆرپەله‌کە، ئه‌مه‌ لە ژێر چاودێری پژیشکی پسپۆری ڕۆماتیزم ده‌بێت.

 

-نەخۆشی ڕۆماتیزمی جومگەی دێژخایەن rheumatoid arthritis لە کاتی دووگیانی نە خۆشیەکە کپ دەبێت نەخۆشەکە وا ھەست دەکات چاك بۆتەوە چارەسەرەکەی ڕادەگرێت بەڵام لە پاش لەدایك بوونی کۆرپه‌له‌کەی نەخۆشیەکەی سەرھەڵدەداتەوە و ھەوکردنی جومگەکانی زیاد دەکات و نابێت دەرمانەکانی راگرێت یان دەستکاری بکات .

 

-ئەو ژنانەی نەخۆشی گورکە سوورەیان ھەیە "SLE" بە تایبەت ھەوکردنی گورچیلە lupus nephritis دەبێت ٦مانگ بۆ سالێك کونتڕوڵ بێت ئەگەرنا ئه‌م نه‌خۆشییه‌ مەترسی دروست دەکات لەسەر تە ندروستی دایك و منداڵەکە به‌تایبەت دڵی منداڵەکە.