ھۆکارەکانی زیادبوونی ئازاری ماسولکەو جومگەکان لە کاتی سەرماو زستاندا چین؟

هه‌ڤین که‌مال شا محەمەد پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج ئاماژە بەوەدەکات، ئەوەی ڕوونە هەتا کەش وهەوا بەرەو سەرما بڕوات و زستان دەست پێبکات، ئەو کەسانەی ئازاری جومگەو ماسولکەیان هەیە، ئازارەکانیان ڕوو لە زیادبوون دەکات .

هه‌ڤین که‌مال شا محەمەد پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج ئاماژە بەوەدەکات، ئەوەی ڕوونە هەتا کەش وهەوا بەرەو سەرما بڕوات و زستان دەست پێبکات، ئەو کەسانەی ئازاری جومگەو ماسولکەیان هەیە، ئازارەکانیان ڕوو لە زیادبوون دەکات .

ناوەندی هەواڵ

 

دکتۆر هەڤین کەمال شا کە ئه‌ندامی پڕۆڤیشناڵی ئه‌کادیمیایی ئه‌مریکی بۆ ئازار شکاندنە ڕایدەگەیەنێت، لەزستاندا و لەکەشی سارد و سەرمادا ئازاری ماسولکە و جومگەکان بەگشتی زیاد دەکەن، بەڵام زیاتر ئەو جومگانەی دێشێت ئەژنۆکان و جومگەی حەوز و قولەپێیە،  لەڕاستیدا ھەتا ئێستا توێژینەوەکان لەسەدا سەد نەیان سەلماندووە ھۆکاری سەرەکی ئەوەی ئازاری ماسولکەو جومگەکان لە زستاندا چین.

 

دکتۆر هەڤین ئاماژە بە هەندێک هۆکار و حاڵەت دەکات:

١- لەوەرزی زستان و لەکاتی سەرمادا جەستە ھەوڵ دەدات گەرمی خەزن بکات و خوێن زیاتر بڕوات بۆ دڵ و سییەکان ، لەکاتی ڕوودانی ئەمەدا، ئەو بۆری خوێنانەی لە پەلەکانن گرژدەبن و کەمتر خوێن دەچێت بۆیان کەئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی ئەم ناوچانە سارد بن و ڕەق بن ، کەئەمەش ئازار و ناڕەحەتی دروست دەکات .

٢- یەکێکی تر لەبیردۆزەکان ئەوەیە لەکاتی زستاندا، ئەو گۆڕانەی لە پەستانی ھەوادا ڕووئەدات دەبێتە ھۆی زیادکردنی ھەوکردن لە جومگەکان بەتایبەتی ئەو کەسانەی کە خۆیان ڕۆماتیزم و کێشەی جومگەیان ھەبووە پێشتر، ئەم ھەوکردنەش ئازار و ناڕەحەتی و سووربونەوە دروست دەکەن، ھەروەھا دەمارەکان ھەستەوەر تر دەبن بۆ ھەستی ئازار .

٣- کەشی سارد وادەکات ماسولکەکان زووتر گەرمی وونکەن ، کەئەمەش دەبێتە ھۆی گرژبوون و ڕەق بوونی ماسولکەکان، وە ووزەیەکی زیاتریان پێویستە بۆ ھەڵسان بە کارەکانیان کەئەمەش دەبێتە ھۆی زیادکردنی ئازار .

٤- ووشکبوونەوە بەھۆی سەرماوە: لەبەرئەوەی لەکاتی سەرمادا مرۆڤ ئاو کەمتر دەخواتەوە وەک لە کاتەکانی تر ، بۆیە لەشی مرۆڤ تووشی ووشک بوونەوە دەبێت. و ەلەبەرئەوەی ئاو پێکھاتەیەکی گرنگی لینجی نێوان جومگەکانە ، کەمبوونەوەی لینجی نێوان جومگەکان کەمدەکاتەوە و بەوەش ئازار و ڕەقبوون دروست دەبێت .

٥- ھەندێک لە پزیشکەکان دەڵێن لەکاتی وەرزی زستاندا، خواردنەوە گەرمەکانی وەک "چا و قاوەو نیسکافە" ، بە ڕێژەیەکی زۆر زیاتر دەخورێتەوە ، کەئەمەش ڕێژەیەکی زۆر کافایینی تێادایە کە دەبێتە ھۆی زیادکردنی ئازار لەجەستەدا .

٦- چەند توێژینەوەکی تر ئاماژەبەوەدەکەن، لەزستاندا چالاکی کەمترە بەگشتی و وەرزش کردن کەمتر دەبێتەوەو خەڵک زیاتر دەنوێت یان ڕادەکشێت و پاڵدەکەوێت لە ژوورەوەو کەمتر دێنەدەرەوە ، بۆیە ماسولکەکان تەمەڵ دەبن و جومگەکان ڕەقدەبن لەئەنجامی کەمی جووڵە ، کەئەمەش دەبێتە ھۆی دروستبوونی ئازار لەکاتی جوڵاندن و ھاتوچۆدا .

٧- شێداری لەگەڵ سەرما ھەردووکیان کاریگەریان ھەیە لەسەر زیادکردنی ئازاری جومگەکان ھەیە، ئەویش بە ھۆی کاریگەرە خراپەکانیان لەسەر تەندروستی ئێسک و کرکڕاگەی جومگەکان .

٨- لەکاتی سەرمادا ئەو لینجییەی لەناو جومگەکاندا "synovial fluid" خەست دەبنەوەو بە باشی ھاتوچۆ ناکەن لەنێوان جومگەکاندا کەدەبێتە ھۆی ڕەقبوون و کرتەکرت کردنی جومگەکان .

٩- لەکاتی کەشی ساردا ، ھەستەوەری دەماری ناو جومگەکان زیاد دەکات ، بەھۆی دروستبوونی ھەوکردن و لێکخشان بەھۆی سەرماوە .

١٠- بوونی نەخۆشیە درێژخایەنەکانی وەکو ڕۆماتیزم ، شەکرە ، ڕایناود سیندرۆم "raynaud's phenomena"، غودە ، ئەگەری دروستبوونی ئازار زیاد دەکەن .