جەزائیر ساڵانە هەزار و ٥٠٠ حاڵەتی نوێی شێرپەنجەی منداڵان تۆمار دەکات

نەبیلە بۆتەرفاس سەرۆکی کۆمەڵەی نەتەوەیی بۆ چارەسەری منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە دەڵێت: "جەزائیر ساڵانە هەزار و ٥٠٠ کەیسی نوێی ئەو منداڵانە تۆمار دەکات کە نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە". جەزائیر

نەبیلە بۆتەرفاس سەرۆکی کۆمەڵەی نەتەوەیی بۆ چارەسەری منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە دەڵێت: "جەزائیر ساڵانە هەزار و ٥٠٠ کەیسی نوێی ئەو منداڵانە تۆمار دەکات کە نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە".

جەزائیر

 

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی دژ بە شێرپەنجەی منداڵان لە ١٥ی شوباتدا، نەبیلە بۆتەرفاس، سەرۆکی کۆمەڵەی نەتەوەیی چارەسەری منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە، ئاماژەی بەوەکرد کە جەزائیر ساڵانە هەزار و ٥٠٠ حاڵەتی نوێ تۆمار دەکات و ڕایگەیاندووە کە لەسەد ٧٥ی ئەو حاڵەتانەش چارەسەریان بۆ دەکرێت.

 

"منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە پێویستیان بە نەخۆشخانەیەکی تەندروستە"

نەبیلە بۆتەرفاس ئاماژەی بەوەدا کە نەبوونی نەخۆشخانە و نەبوونی پزیشک بۆ چارەسەرکردنی منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە لە جەزائیر ڕێگرێکی سەرەکین بۆ چاودێریکردن لەگەڵ زیادبوونی نەخۆشیەکە نەخۆشخانە کەمە.

 

بەپێی ئامارێک کە نەبیلە بۆتەرفاس دابینیکردووە، منداڵانی ئەلترۆزۆمیا کە تەمەنیان لەنێوان  دوو بۆ چوار ساڵیدایە بە ئەگەری زۆرەوە تووشی شێرپەنجەی ئیلۆکیمیا دەبن کە پێویستی بە چاودێری تایبەتی هەیە.

 

"بڵاوبونەوەی کۆرۆنا کاریگەری زیاتری کردۆتە سەر منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە"

نەبیلە بۆتەرفاس جەختی لەوەکردەوە کە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر دۆخی منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە هەبووە، بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری لەنێوان شارەکاندا باری دارایی زۆرێک لەخێزانەکان و کەمیی بەرچاوی کارمەندانی تەندروستی و کەمی دەرمان بەهۆی نەبوونی پارە کاریگەری خراپی لەسەر منداڵانی تووشبوو بەشێرپەنجە هەبووە .

 

ئاماژەی بەوەشکرد کە نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە کە دەستنیشانکراون بۆ گەورەکان چارەسەری ئەو منداڵانە قبوڵ ناکەن کە شێرپەنجەیان هەیە ئەوەش بەهۆی نەبونی شارەزایی پزیشکەکان لەچارەسەرکردنی منداڵاندا، جەختیکردەوە کە کاتی ئەوە هاتووە پزیشکی پسپۆڕی شێرپەنجەی منداڵان دابین بکرێت.