ئایا ڤایرۆسی کۆرۆنا کەسایەتییەکانی گۆڕیوە؟

توێژینەوەیەک ئاشکرایدەکات کە ئێمە کەمتر کراوە و هاوڕا و ویژدانین، ئەوەش بەهۆی گۆڕانکاریەکانی پەیوەندیدار بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەسایەتییەکانمان دایە.

ناوەندی هەواڵ

 

بۆ زۆرێک لە ئێمە، هەندێک سیفەتی کەسایەتی بە درێژایی ژیانمان وەک یەک دەمێننەوە، لەکاتێکدا ئەوانی دیکە وردە وردە دەگۆڕێن. هەرچۆنێک بێت، بەڵگەکان ئەوە نیشاندەدەن ڕووداوە گرنگەکان لە ژیانی تاکە کەسیماندا، کە پەستانێکی توند یان شۆک دروستدەکات، دەتوانێت لەگەڵ گۆڕانکاری خێراتر لە کەسایەتیەکانماندا پەیوەست بێت.

 

توێژینەوەیەکی نوێ لە "پلۆس وەن" بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرایدەکات کۆرۆنا لە ڕاستیدا جوڵەی زۆر گەورەتری لە کەسایەتیدا دروستکردووە لەوەی ئێمە پێشبینی دەکەین، بە تایبەتی، توێژەرەکان بۆیان دەرکەوتووە خەڵک زیاتر دوورخراوەن، کەمتر کراوەن، کەمتر ڕازین و کەمتر ویژدانیان هەیە بەراورد بە پێش ساڵی ٢٠٢١-٢٠٢٢ی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 

ئەم توێژینەوەیە زیاتر لە ٧ هەزار بەشداربووی ئەمریکای لە تەمەنی نێوان ١٨-١٠٩ ساڵ بوون، گرتووەتەوە و لە ساڵی ٢٠١٤ تا ٢٠٢٢ هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە.

 

لە هەر خاڵێکدا، بەشداربووان ٥ لیستی گەورەیان پڕ کردەوە، ئەم ئامرازی هەڵسەنگاندنە کەسایەتی پێوانە دەکات لەسەر پێوەرێک بە درێژایی پێنج ڕەهەندی: دوورخستنەوە لە بەرامبەر گۆشەگیری، هاوڕایی بەرامبەر دوژمنایەتی، ویژدانی بەرامبەر نەبوونی ئاڕاستە، دەمارگیری بەرامبەر سەقامگیریی سۆزداری و کرانەوە بەرامبەر بە داخستن بۆ ئەزموون.

 

توێژەینەوەکە دەریخستووە کە گەنجەکان زیاتر گۆڕانکاری تێیاندا ڕوویداوە و گۆشەگیر بوون و لەڕووی ویژدانەوە لاوازبوون، بە تایبەت لەم دوو ساڵەی دواییدا.