پسپۆڕێکی شێرپەنجەی مەمک: دوای تەمەنی ٤٠ ساڵی گرنگی بە پشكنینی مامۆگرافی بدەن

پسپۆڕێکی نەخۆشی و شێرپەنجەی مەمک ئاماژە بەوەدەکات، شێرپەنجە بە زوویی دەستنیشان بکرێت، ئەوا چارەسەریشی ئاسان دەبێت، دوای تەمەنی ٤٠ ساڵی گرنگی بە پشكنینی مامۆگرافی بدەن.

ناوەندی هەواڵ

 

مانگی تشرینی یەکەم بە مانگی 'ئۆکتۆبەری پەمەیی' ناسراوە کە ئامانج لێی زیادکردنی ئاستی هۆشیاری ژنانە بۆ رووبەڕووبوونەوەی شێرپەنجەی مەمک و زوو پشکینین و بۆ زوو دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە.

 

پڕۆفیسۆر باربارا کرافت، پسپۆڕی نەخۆشی و شێرپەنجەی مەمک لە ناوەندی پزیشکیی مێسیسیپیی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە، هەمیشە ژنان خودپشکنینی مەمک بکەن و دوای تەمەنی ٤٠ ساڵیش گرنگی بە پشكنینی مامۆگرافی بدەن، تاوەکو هەر ناڕێکییەک هەبێت، بە زووترین کات دەستنیشانبکرێت.

 

وتوشیەتی: بەردەوام بە لە پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجە، ئەمە تەنیا بۆ شێرپەنجەی مەمک نییە، بەڵکو بۆ هەموو شێرپەنجەکانی دیکەش وەک شێرپەنجەی کۆڵۆن، پڕۆستات، ملی منداڵدان و زۆرێکی دیکەش، دڵنیابەرەوە کە پشکنینی رۆتینیت کردووە و ڕاوێژت بە پزیشک کردووە.