هەزارەها منداڵ لە پاکستان بەهۆی ئاوی پیس نەخۆشکەوتوون

لە ڕۆژی ١ نیسانەوە لە شاری لاهۆری پاکستان٢٠٠٠ منداڵ بەهۆی سکچوونەوە لە نەخۆشخانەدان، کە پسپۆڕان ڕایانگەیاندووە ئەو حاڵەتانە بەهۆی خواردنی خوارن یان ئاوی پیس توشییان بووە.

ناوەندی هەواڵ

پاکستان یەکێکە لە وڵاتە هەژارنشیینەکان کە لە نێوان ١٢٢ نەتەوەدا لە پلەی ٨٠ دایە سەبارەت بە کوالێتی سەرچاوەکانی ئاوی خواردنەوە، هەردوو ئاوی سەرزەوی و ژێرزەوی بە کۆلیفۆرم و کانزای ژەهراوی و پیسکەرەکان لە سەرتاسەری وڵات پیس بوون، پارامیتەرە جۆراجۆرەکانی کوالێتی ئاوی خواردنەوە کە لەلایەن WHO دانراون زۆرجار پێشێل دەکرێن.

بەشی کۆنتڕۆلکردنی نەخۆشییە هاوبەشەکان (CDC) بڵاویکروەتەوە، کە ٢٠٠٠ منداڵ لە ڕۆژی ١  نیسانەوە لە شاری لاهۆری پاکستان بەهۆی سکچوونەوە لە نەخۆشخانەدان، هەروەها پشتڕاستی کردەوە کە بەلایەنی کەمەوە ٩ حاڵەتی ئەرێنی سکچوونە ئاوییە ئەسیوتییەکان (AWD) لە لاهۆر بڵاو کراوەتەوە، ئەمە حاڵەتێکە کە بەهۆی خواردنی خواردن یان ئاوی پیسکراو بە بەکتریای ویبریۆ کۆلریا دروست دەبێت.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بە هەڕەشەیەکی جیهانی بۆ سەر تەندروستی گشتی و نیشاندەری نایەکسانی و نەبوونی گەشەسەندنی کۆمەڵایەتی وەسفی کرد، ئەو ژمارانە لەلایەن نەخۆشخانەکانی فێرکردنی کەرتی گشتی لە لاهۆر تۆمارکراون دەوترێت ئەو ڕێژەیە دەکرێت لەو ژمارەیە زیاتر بێت  لەو داتایەی کە سی دی سی بڵاویان کردۆتەوە.

شارەزایانی تەندروستی گشتی ترسی ئەوەیان هەیە کە هێڵەکانی ئاوی خواردنەوە بەهۆی سیستەمی دەیەها ساڵی ئاوەڕۆی شارەکەوە پیس بووبێت وەک نەخۆشخانەی منداڵان لە شاری لاهۆر کە نەخۆشخانەیەکی حکومیە و ڕۆژانە ٥٠٠ منداڵ کە سکچوونیان هەیە تیایدا تۆماردەکرێت ڕێژەکە بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو زیادیکردووە.