باوترین ھۆکارەکانی ئازار لە بەشی پێشەوەی ئەژنۆدا
پزیشک هەڤین کەمال شا دەربارەی ئازاری بەشی پێشەوەی ئەژنۆ هۆکارەکان و حاڵەتەکان دەخاتەڕوو.
ناوەندی هەواڵ
پزیشک هەڤین کەمال شا، پسپۆڕی بێھۆشکاری و ئازار شکاندن دەربارەی بوونی ئازار لە بەشی پێشەوەی ئەژنۆدا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی دەیسبووک، نووسیوویەتی:
- بوونی داخوران لە ئەژنۆکاندا .osteoarthritis
- کوندرۆمالیژیا (chondromalasia of patella): بریتییە لە نەرم بووەوە و تێکشکاندنی کرکڕاگەی بەشی پشتەوەی کڵاوەی ئەژنۆ.
- ئەژنۆی ڕاکەرەکان (Runner's knee): حاڵەتێکە کەزیاتر تووشی ئەو کەسانە دەبێت کە وەرزشی ڕاکردن دەکەن ، ئەویش بە ھۆی ھەوکردنی ئەو ژێی ماسولکانەی دەوری کڵاوەی ئەژنۆ دەدەن.
- جوڵانی کڵاوەی ئەژنۆ بۆ بەشی دەرەوەی ئەژنۆ کە جۆرێک لەئازار دروست دەکات لە بەشی پێشەوەی ئەژنۆدا.
- ھەوکردنی ژێی ماسولکەکانی دەوری ئەژنۆ، بە تایبەتی ئەو ماسولکەیەی ئەکەوێتە بەشی پێشەوەی ڕان کە پێیدەوترێت .quadriceps tendinitis
- جێگیر نەبوونی کڵاوەی ئەژنۆ.
میکانیزمی دروست بوونی ئازار چی یە لەبەشی پێشەوەی ئەژنۆدا؟ ئازاری بەشی پێشەوەی ئەژنۆ کاتێک دروست دەبێت لە ئەنجامی جێگیرنەبوونی کڵاوەی ئەژنۆ و جوڵانی لەسەر بەشی خوارەوەی ئێسکی ڕاندا، ئەمەش لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا دروست دەبێت و زیاترە:
-کاتێک کڵاوەی ئەژنۆ لە جێ ئەچێت و لەو شوێنەی خۆی لادەچێت.
-بێھێزی و لاوازی ماسولکەکانی دەوری ئەژنۆ.
-لەکاتی ئەنجامدانی چالاکیەکی زۆر کە فشار دەخاتە سەر ئەژنۆکان وەکو ڕاکردن، بازدان، یاری سۆکەر، بادان ، شەق ھەڵدان.
-ئەو بۆشاییەی لەبەشی پێشەوەی ئێسکی ڕان دا ھەیە و کڵاوەی ئەژنۆی لەسەر ئەوەستێت ھەندێک جار زۆر قوڵە.
-لەکاتی تەختی بنی پێ دا .flat foot
-کێشی زیادە .
-لەکاتی شکان ، لەجێ چوون ، جوڵان، یاخود ھەر پێکانێک بۆ کڵاوەی ئەژنۆ.
-وەرزشەوانەکان بەتایبەتی ئەوانەی وەرزشی ڕاکردن، بازدان، پاسکیل لێخوڕین دەکەن.
-گەنجان و ئەوانەی لەتەمەنی گەشەکردندان، زیاتر لە ژنانی گەنجدا .