گوندنشینانی گواتیمالا لە دژی بەکارهێنانی ڤاکسین هێرش دەکەنە سەر پەرستاران

بەرپرسانی شاری گواتیمالا دەڵێن: "دانیشتوانەکانی گوندێکی گواتیمالا لە دژی بەکارهێنانی ڤاکسین هێرشیان کردووەتە سەر ئەو پەرستارانەی کە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنایان داوە".

بەرپرسانی شاری گواتیمالا دەڵێن: "دانیشتوانەکانی گوندێکی گواتیمالا لە دژی بەکارهێنانی ڤاکسین هێرشیان کردووەتە سەر ئەو پەرستارانەی کە هەوڵی  کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنایان داوە".

ناوەندی هەواڵ

 

نزیکەی ٥٠٠ کەس ڕێگایەکیان گرت و ئۆتۆمبێلەکانی تیمە پزیشکییەکەیان لە ماگویلا لە باکوری پارێزگای ئەلتا ڤێراپاز تێکشکاند.

١١ پەرستاریش کە دەستگیرکرابوون پاش دانوستانی پۆلیس لەگەڵ گوندنشینان ئازادکران، هەروەها گوندنشینان ٥٠ دەرمانی ڤاکسینیان تێکشکاند.

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە ئەو پەرستارانە لەلایەن هاوڵاتیانەوە بە زارەکی و جەستەیی هێرش دەکرێتە سەریان ئەو بۆکسانەیان تێکشکاندووە کە ڤاکسینەکانیان تێدا پاریزراو بوو.

پەرستارەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە ئەوان تەنها ئەرکی خۆیان بەجێهێناوە، چەند جارێک هەوڵیانداوە ئەوە ڕوونبکەنەوە کە کوتانکردن ئارەزوو مەندانەیە و نایانەوێت کەس بە زۆر ناچار بکەن، بەڵام لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە هێرشیانکراوەتە سەریان.

میدیاکانی ناوخۆ ئاماژەیان بەوەکرد، کە هاوڵاتیان ڤاکسینەکەیان رەتکردۆتەوە چونکە گوندنشینێک کە دەرمانی بۆ گەیشتووە کاریگەریی لاوەکی هەبووە لەسەر تەندروستی، ئەمەش بە کێشەی تەندروستی لێکدەدرێتەوە کە پەیوەندی بە کوتانەکەوە هەبووبێت.