چۆن زەیتی زەیتوونی تەندروست هەڵدەبژێریت:

زەیتی زەیتوون پێکهاتەیەکی ڕووەکییە و بۆ تەندروستی بەسودە، بەڵام لەنێوان زەیتی زەیتوونی ئەسڵ و بەرهەمهێنراودا، پێویستە ئاگار بیت.

ناوەندی هەواڵ

 

زەیتی زەیتوون بە یەکێک لە زەیتە ڕووەکییە سودبەخشەکان و تەندروستەکان دادەنرێت، بەو پێیەی کۆمەڵێک تایبەتمەندی خۆراکی و تەندروستی سەرنجڕاکێشی هەیە. بەڵام کاتێک باس لە هەڵبژاردنی زەیتی زەیتوونی گونجاو دەکرێت، باشتر وایە پشت بە ئامۆژگاری پسپۆڕان ببەسترێت بۆ دڵنیابوون لە کوالێتی بەرز و بەهای خۆراکی نایاب.

 

لەم بابەتەدا چەند ڕێنماییەکی بەنرخ دەخەینەڕوو کە یارمەتیدەرن لە هەڵبژاردنی زەیتی گونجاو بەپێی پسپۆڕانی خۆراک و تەندروستی.

 

زەیتی زەیتوون

زەیتی زەیتوون، ئەو زەیتەیە کە لە ئەنجامی پەستانی میوەی زەیتوون دروست دەبێت، ڕووەکێکە لە ناوچەکانی دەریای ناوەڕاست دەڕوێت و خاکی کوردستان بە تایبەت عەفرین دەوڵەمەندە بە زەیتوون، زەیتی زەیتوون بە پێکهاتە دەوڵەمەندەکەی لە ترشە چەوریەکان و پێکهاتەی سروشتی سوودبەخش بۆ تەندروستی دەناسرێتەوە.

 

پرۆسەی بنەڕەتی دەرهێنانی زەیتی زەیتوون چەند قۆناغێک لەخۆدەگرێت، لەوانە پاککردنەوەی میوەکان و وردکردنیان و پاشان فشارخستنە سەریان بۆ دەرهێنانی زەیتەکە.

 

زەیتی زەیتوون جۆری جیاواز هەیە لەوانە؛

 

زەیتی زەیتوونی پاکیزەی زیادە-Extra Virgin Olive Oil: بەرزترین کوالێتی زەیتی زەیتوونە، تەنها بە بەکارهێنانی ڕێگەی میکانیکی بەبێ بەکارهێنانی گەرمی یان مادەی کیمیایی دەرهێنراوە، تام و بۆنێکی جیاوازی هەیە، هەروەها بەرزترین ئاستی پێکهاتەی ڕووەکی تەندروست لەخۆدەگرێت.

 

 زەیتی زەیتوونی پاکیزە- Virgin Olive Oil: دەتوانێت کوالیتی کەمتر بێت لە زەیتی زەیتوونی پاکیزەی زیادە بەڵام هێشتا ئاستی کوالیتی قبوڵکراوی هەیە.

 

زەیتی زەیتوونی پاک: زەیتێکی پرۆسێسکراوە کە لە نێوان زەیتی زەیتوون کە بە شێوەیەکی میکانیکی دەرهێنراوە و زەیتێکی تری کیمیایی چارەسەرکراو تێکەڵ دەکرێت، دواتر بە پرۆسەی پاڵاوتندا تێدەپەڕێت و تام و سوودە تەندروستییەکانی جیاوازە لە زەیتی زەیتوونی پاکیزەی زیادە.

 

چۆنیەتی هەڵبژاردنی زەیتی زەیتوون

لە کاتی کڕینی زەیتی زەیتوون پێویستە گرنگی بە چەند خاڵێک بدەیت بۆ ئەوەی باشترین جۆرەکان بەدەست بهێنیت، ئەمەش هەنگاوەکان بۆ هەڵبژاردنی زەیتی زەیتوون بە دروستی:؛

 

بەدوای ئەو بوتڵانەدا بگەڕێ کە بڕوانامەی وەک: (Protected Designation of Origin (PDO) یان (Protected Geographic Indication (PGI)) کە بڕوانامەی دڵنیایی جۆرییە، ئەو زەیتانە هەڵبژێرە کە یەک بنەچەیان هەیە (بۆ نموونە: 100% ئیسپانی) بە ڕێکوپێکی بۆ ئەوەی بتوانیت پرۆفایلی تام لە نێوان وڵاتەکاندا جیا بکەیتەوە.

 

هەنگاوەکانی تامکردنی زەیت بە دروستی بۆ هەڵبژاردنی زەیتێکی زەیتوون

باشترین ڕێگە بۆ هەڵبژاردنی زەیتی زەتوون، تامکردنە، زەیتەکە بە نەرمی لەناو کوپەکەدا تێکەڵ بکە تا بۆنەکەی دەربچێت. تامی زەیتەکە بکە بە قووتدانی بڕێکی کەم لە دەمتدا لەکاتی هەڵمژینی بڕێکی کەم هەوادا، پاشان زەیتەکە لەگەڵ هەوای ناو دەمت تێکەڵ بکە تا بەسەر زمانت و سەقفی دەمتدا دابەشی بکات و هەست بە بۆن و تامەکانی بکە. زەیتەکە قووت بدە بۆ ئەوەی تامەکەی بزانیت. پارچەیەک سێو بخۆ، کەمێک ئاو بخۆرەوە، پاشان بچۆ بۆ زەیتی داهاتوو.

 

بە بەردەوامبوون لە مەشقکردنی تامکردنی زەیتی زەیتوون و گەڕان بەدوای جۆرە جیاوازەکاندا، دەتوانیت توانای جیاکردنەوەی تامەکانت باشتر بکەیت و جۆرە دڵخوازەکانت هەڵبژێریت.

 

جیاکردنەوەی زەیتی زەیتوون ئەسڵی لە زەیتی زەیتوونی بەرهەمهێنراو

جیاکردنەوەی زەیتی زەیتوون ئەسڵی لە زەیتی زەیتوونی بەرهەمهێنراو دەتوانێت گرنگ بێت بۆ پاراستنی کوالێتی زەیتەکە و تەندروستی تۆ، بەم ڕێگەیە دەتوانی هەڵبژاردن بۆ باشترین جۆری زەیتی زەیتوون بکەیت؛

 

بڕوانامەی کوالیتی و سەرچاوە: بەدوای ئەو شوشانەدا بگەڕێ کە بڕوانامەی کوالیتییان لەسەرە، بەو پێیەی ئەم بڕوانامەیە ئاماژەیە بۆ ڕەسەنایەتی و کوالێتی بەرهەمەکە، هەروەها پێویستە خۆت بەدوور بگرێت لەو زەیتانەی کە زانیاری ڕوونیان لەسەر سەرچاوە و شێوازی بەرهەمهێنانیان نییە.

 

بەرواری بەرهەمهێنان و بەسەرچوون: لەسەر پاکەتەکەی بەرهەمهێنان و بەرواری بەسەرچوون بپشکنە. زۆرجار زەیتە باشەکان بەرواری تازەیان لەسەرە.

 

ڕەنگ و تامەکەی: زەیتوونە ئەسڵیەکان زۆرجار ئاڵتونی یان سەوزی کاڵن. تایبەتمەندی تامێکی تازە و هاوسەنگیان هەیە، بەبێ ئەوەی تامێکی تاڵ و سەیر و سەمەرەیان هەبێت.

 

نرخ: زۆرجار زەیتی کوالێتی بەرز لە زەیتی بەرهەمهێنراو گرانترە، دوور بکەوەرەوە لەو زەیتانەی کە وا دیارە بە نرخێکی زۆر کەم پێشکەش دەکرێن.

 

پاکەت و پێکهاتە: باشتر وایە بوتڵی پەسەندکراو هەڵبژێریت کە زەیتەکە لە کاریگەری ڕووناکی و هەوا دەپارێزێت، هەروەها پێویستە بە وردی پێکهاتەکەی بخوێنیتەوە، هەروەها دوور بکەوەرەوە لەو زەیتانەی کە پێکهاتەی ناسروشتی یان مادەی زیادەیان تێدایە.

 

سەرچاوە و مارکە: زەیتەکان لە سەرچاوەی متمانەپێکراو و براندە ناسراوەکان هەڵبژێرە.