چەند نیشانەیەک دەرخەری کەمبوونەوەی ئاسنە لە لەشدا

لەش پێویستی بە ئاسنە بۆ دروستکردنی هیمۆگڵۆبین، کە پڕۆتینێکە لە خانە سوورەکانی خوێن دایە و ئۆکسجین دەگوازێتەوە لە سییەکانەوە بۆ ئەندام و شانەکانی هەموو لەش، بە کەمبوونەوەی کۆمەڵێک نیشانە لە لەشدا دەردەکەون.

ناوەندی هەواڵ

 

کەمبوونەوەی ئاستی ئاسن لە لەشدا وادەکات خانەکانی خوێن نەتوانن بەپێی پێویست ئۆکسجین هەڵبگرن بۆ شانەکانی لەش، هەروەها لەش پێویستی بە ئاسنە بۆ دروستکردنی هیمۆگڵۆبین، کە پرۆتینێکە لە خانە سوورەکانی خوێن دایە و ئۆکسجین دەگوازێتەوە لە سییەکانەوە بۆ ئەندام و شانەکانی هەموو لەش.

 

چەند نیشانانەیەک لە لەشدا کەسەکان ئاگاداردەکاتەوە لە کەمبوونەوەی خوێن بەهۆی کەمبوونەوەی ئاسن، لە دیارترین نیشانەکان ئەمانەن:

- ئارەزووی خواردنی شتێك کە بۆ خواردن ناشێت یەکێکە لە زەقترین نیشانەکان.

- لاوازیی لەش و جومگە و ماسولکەکان.

- نەمانی ڕەنگی پێست.

- تەنكبوونەوە و فشەڵبوونی نینۆکەکان.

- ساردبوونی دەستەکان و قاچەکان.

- هەوکردنی زمان.

- ئازاری سنگ کە لەگەڵیدا لێدانی دڵ خێرا دەبێت یان هەناسە تەنگ دەبێت.